چه‌ند رێسایه‌كی ساده بۆ پاراستنی ته‌ندرووستی دڵ
بجوڵێن
K24 – هه‌ولێر:
پزیشكی شاره‌زای نه‌خۆشییه‌كانی دڵ، "تورستین دیل" رایگه‌یاند، بۆ پاراستنی ته‌ندرووستی دڵ چه‌ند رێسایه‌كی ساده هه‌یه، له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه گرنگه ده‌ستبه‌رداری جگه‌ره‌كێشان بیت.
ئه‌و پزیشكه ئه‌ڵمانییه، به گۆڤاری "Focus"ـی راگه‌یاند، "باشترین رێسای پاراستنی دڵ، دووركه‌وتنه‌وه‌یه له جگه‌ره‌كێشان، چاودێریكردنی ئاستی فشاری خوێن و رێژه‌ی كۆلیسترۆڵ و وه‌رزش كردنه‌وه.
"تورستین دیل"، پزیشكه له سه‌نته‌ری پزیشكی نه‌خۆشخانه‌ی "سانا" له "دۆسڵدۆرڤ"، باسی له‌وه‌شكرد، دوو ره‌گه‌زی سه‌ره‌كی ده‌سته‌به‌ری سه‌لامه‌تی دڵ ده‌كه‌ن، ئه‌وانیش "خۆراكی ته‌ندرووست و جوڵه و چالاكی جه‌سته‌یی".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، رێگه‌ی چالاك بۆ دووركه‌وتنه‌وه له نه‌خۆشییه‌كانی دڵ، وه‌رزشكردنه به ئه‌ندازه‌ی به‌رگه‌گرتن. گوتیشی: من ههفتاته (سێ) كاتژمێر له هۆڵی وه‌رزشیدا وه‌رزش ده‌كه‌م. به بێ له‌به‌رچاوگرتنی كه‌شوهه‌وا.
ئه‌و شاره‌زا ئه‌ڵمانییه رێنمایی خه‌ڵك ده‌كات خۆیان له به‌كارهێنانی "ئه‌سانسۆر" و پلیكانه‌ی كاره‌بایی به دوور بگرن. هه‌وڵده‌ن به پێ رێ بكه‌ن. جه‌سته‌یان ماندوو بكه‌ن، چونكه چه‌ند خوله‌كێك به پێ رۆیشتن و سه‌ركه‌وتنی پلیكانه كاریگه‌ری ئه‌رێنی له‌سه‌ر ته‌ندرووستی دڵ ده‌بێت.