پڕۆژه یاسای چاكسازیی له چاوه‌ڕوانی په‌سه‌ندكردندايه
ئه‌م لایه‌نانه ده‌نگ به پرۆژه یاساكه ده‌ده‌ن
K24 - هه‌ولێر:
پرۆژه یاسای چاكسازی له په‌رله‌مانی كوردستان له چاوه‌ڕوانی په‌سه‌ندكردندایه و بڕیارده‌ر‌ی لیژنه‌ی یاسایش پێیوایه گه‌ر پرۆژه یاساكه بخرێته ده‌نگدانه‌وه به‌لای كه‌مه‌وه به‌نزیكه‌ی 70 ده‌نگی په‌رله‌مانتاران په‌سه‌نده‌كرێت.
هه‌ریه‌ك له فراكسیۆنه‌كانی پارتی و گۆڕان و یه‌كێتیش خۆیان به‌په‌ڵپشتی سه‌ره‌كی پرۆژه یاساكه ده‌زانن، به‌پێی زانیارییه‌كانیش له‌نێو فراكسیۆنه ئۆپۆزسیۆنه‌كانیشدا چه‌ند په‌رله‌مانتارانێك ده‌نگ به پرۆژه یاساكه ده‌ده‌ن.
هه‌وڵه‌كان به‌و ئاراسته‌یه‌دان كه زۆرترین پشتگیری فراكسیۆنه‌كان بۆ پرۆژه یاساكه كۆبكرێته‌وه، په‌رله‌مانتارێكی فراكسیۆنی گۆڕانیش له‌په‌رله‌مانی كوردستان پێیوایه گه‌ر ئێستا پرۆژه یاساكه بخرێته ده‌نگدانه‌وه ئه‌وا به نزیكه‌ی 70 ده‌نگی په‌رله‌مانتاران په‌سه‌ند ده‌كرێت.
كوردستان24 زانیویه‌تی كه فراكسیۆنه‌كانی پارتی و گۆڕان و یه‌كێتی له‌په‌رله‌مانی كوردستان له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كان پشتگیری ته‌واوی پرۆژه یاسای چاكسازی ده‌كه‌ن و له‌نێو فراكسیۆنه ئۆپۆزسیۆنه‌كانیشدا، چه‌ند ده‌نگێگ پاڵپشتی له پرۆژه یاساكه ده‌كه‌ن. كۆمه‌ڵی ئيسلامیيش له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێ: هێشتا خۆمان یه‌كلایی نه‌كردووه‌ته‌وه داخۆ ده‌نگ به پرۆژه یاساكه ده‌ده‌ن یاخود نا؟
پرۆژه یاسای چاكسازيی تا ئێستا له لایه‌ن حكومه‌تی و لایه‌نه سیاسیه‌كان و په‌رله‌مانتارانیش زۆرترین گفتوگۆ و ئاماده‌كاری بۆ كراوه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌یه‌كی نزیندا پرۆژه یاساكه له په‌رله‌مانی كوردستان په‌سه‌ند بكرێت و بخرێته بواری جێبه‌جێكردن كه به‌گوته‌ی شاره‌زایان و به‌رپرسانی حكومه‌ت و په‌رله‌مان ده‌بێته هه‌نگاوێكی گه‌وه‌ره به‌ئاراسته‌ی چاكسازی و چه‌سپاندنی دادپه‌ره‌وه‌ری و گه‌ڕانه‌وه‌ی داهاتێكی زۆر بۆ خه‌زێنه‌ی حكومه‌ت.
ئ. م