دووشه‌ممه‌ی داهاتوو یاسای هه‌ڵبژاردنی گشتیی عێراق په‌سند ده‌كرێت
گرژی درووست بوو
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، بڕیاریدا رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو (23ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسێمبه‌ری 2019) ده‌نگ له‌سه‌ر پڕۆژه یاسای هه‌ڵبژاردنی گشتیی له عێراق بدرێت.
محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران رایگه‌یاند، دوو شه‌ممه‌ی داهاتوو، دوا واده‌یه بۆ ده‌نگدان به پرۆژه یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
دوێنێ له دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌راندا گرژی له نێوان ژماره‌یه‌ك نوێنه‌ر درووست بوو و به‌شێكیش له نوێنه‌ران له دانیشتنه‌كه كشانه‌وه و به‌و هۆیه‌وه بڕیاردرا ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای هه‌ڵبژاردن دوابخرێت.