رێگای بەندەرەکانی ئوم قەسر و خۆر زوبێر لە بەسرە داخران
خۆپیشاندانەکانی بەسرە بەردەوامە
K24 – ههولێر:
خۆپیشاندەران رێگا سەرەکییەکانی هەردوو بەندەری ئوم قەسر و خۆر زوبێرییان لە باشووری بەسرە داخست.
بەگوێرەی سەرچاوەیەک لە پارێزگای بەسرە، خۆپیشاندەران رێگا سەرەکییەکانی هەردوو بەندەری ئوم قەسر و خۆر زوبێرییان لە باشووری پارێزگاکە داخستووە و چەندین ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لەسەر رێگاکان گیرییان خواردووە.
خۆپیشاندەران داوای دامەزراندنی گەنجان و نوێکردنەوەی رێگاکانی دوو بەندەرەکە دەکەن، کە بەهۆی بارهەڵگرەکانەوە تووشی چاڵ و تاسە هاتوون.
ئەمەش لە کاتێکدایە، هێشتا دەسەڵاتدارانی عێراق کەسێکیان بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەستنیشان نەکردووە و ناکۆکییەکانیش لەسەر ئەو پرسە بەردەوامە.
H.J