هێزێكی ئه‌مه‌ریكا فه‌رمانده‌یه‌كی دیاری حه‌شد ده‌ستگیرده‌كات
ئه‌و فه‌رمانده‌یه له چه‌ند هێرشێكدا تێوه‌گلاوه
K24
سایتی ئه‌لیكترۆنی شه‌فه‌ق نیوز رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ هێزێكی ئه‌مه‌ریكی له ئۆپه‌راسیۆنێكی دابه‌زینی ئاسمانی‌دا فه‌رمانده‌یه‌كی حه‌شدی عهشائیرییان له رۆژئاوای ئه‌نبار ده‌ستگیركرد.
هاوكات كه‌ناڵی حوڕه له سه‌رچاوه‌یه‌كی حه‌شدی عه‌شائیری بڵاویكرده‌وه، به تۆمه‌تی تێوه‌گلانی "نه‌سیر عوبه‌یدی" له هێرشه مووشه‌كییه‌كانی ئه‌م دوایه‌ی سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌دی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له رۆژئاوای ئه‌نبار، له ئۆپه‌راسیۆنێكی ئاسمانی‌دا له ناوچه‌ی به‌غدادی، ناوبراو له لایه‌ن هێزێكی ئه‌مه‌ریكاوه ده‌ستگیركرا.
وه‌ك ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی ئاماژه‌ی پێداوه، عوبه‌یدی له ریزه‌كانی ئه‌و هێزانه‌ی حه‌شدی عه‌شائیری كار ناكات كه له ناوچه‌ی به‌غدادین، به‌ڵكو كاره‌كه‌ی له شوێنێكی دیكه‌یه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ورده‌كاری زیاتر له‌مباره‌یه‌وه بخاته روو.
ئه‌مه دوای ئه‌وه هاتووه، 3ی ئه‌م مانگه بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د له رۆژئاوای ئه‌نبار كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه به‌كارده‌هێنرێت، به 5 مووشه‌ك كرایه ئامانج، ئه‌مه‌ش ته‌نیا دوای 4 رۆژ له سه‌ردانی مایك پێنس، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئه‌و بنكه‌یه بوو.
دوای هێرشه‌كه‌ش چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی عێراقی بۆ ئاژانسی فرانس پرێس، په‌نجه‌ی تۆمه‌تی ئه‌و هێرشانه‌یان بۆ كه‌تیبه‌كانی حزبوڵڵای عێراقیی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی درێژكرد، كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتیوانی ده‌كرێن و له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاشه‌وه ناوی ئه‌و گروپه‌ی حه‌شد خراوه‌ته لیستی ره‌شه‌وه.
له ماوه‌ی 6 هه‌فته‌ی رابردوودا، زیاتر له جارێك هێرشی مووشه‌كی كراوه‌ته سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و باڵیۆزخانه‌ی ئه‌و وڵاته له به‌غدا.
H.B