فراكسیۆنی سادیقونی عه‌سائیب هه‌ڕه‌شه له سه‌رۆك كۆمار ده‌كات
سه‌رۆك كۆمار پارێزه‌ری ده‌ستووره و پێویسته پابه‌ندی بڕگه و مادده‌كانی بێت
K24 - هه‌ولێر:
په‌رله‌مانتارێكی فراكسیۆنی سادیقونی سه‌ر به میلشیالكانی عه‌سائیب ئه‌هلولحه‌ق, په‌یامێك ئاراسته‌ی سه‌رۆك كۆماری عێراق ده‌كات و تێیدا داوای لێده‌كات پابه‌ندی ده‌ستوور بیت له پرسی راسپاردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێ
زیبان حه‌مدانی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له كوتله‌ی سادیقون له په‌یامێكدا ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر سه‌رۆك كۆمار پابه‌ندی ده‌ستوور نه‌بێت، له پۆسته‌كه‌ی لای ده‌ده‌ین".
حه‌مدانی ده‌ڵێت: "پارێزه‌ری ده‌ستوور سه‌رۆك كۆمار.. پێویسته پابه‌ندی په‌یڕه‌وكردنی ماده‌ی 76ی ده‌ستوور بی له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوو، ئه‌گه‌رنا ده‌بێته هۆی شكاندنی سوێنده‌كه‌ت له پابه‌ندبوون و پارێزگاریكردن له ده‌ستوور، ئه‌وكاتیش پێویست ده‌كات له‌سه‌رمان له پۆسته‌كه لاتبده‌ین".
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 20/12/2019، ئایه‌توڵڵا عه‌لی سیستانی، مه‌رجه‌عیه‌تی باڵای شیعه له عێراق، له په‌یامی خۆیدا هیوای خواست پیكهێنانی حكومه‌تی داهاتوو، درێژه نه‌كێشێت.