چالاكوانێكی دیكه‌ی خۆپیشاندانه‌كانی عێراق كوژرا
به دوو ئۆتۆمبێل دوای كه‌وتوون
k24 - هه‌ولێر:
میدیاكانی عێراق بڵاویانكرده‌وه، چالاكوانێكی دیكه‌ی خۆپیشاندانه‌كانی عێراق، به‌ناوی "عه‌لی عهصمی" له ناسریه كوژرا.
به گوێره‌ی راپۆرته میدیاییه‌كان، چه‌كداران له گۆڕه‌پانی "حه‌بوبی" به دوو ئۆتۆمبێل دوای كه‌وتوون و دواتر له چوارڕیانی "شیبانی" ناوه‌ڕاستی ناسریه، له ناو ئۆتۆمبێل ده‌ریانهێناوه و كوشتوویانه.
خۆپیشاندانه‌كان له مانگی ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵه‌وه ده‌ستیانپێكردووه و تا ئێستاش به‌رده‌وامه، ئه‌گه‌رچی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه، به‌ڵام خۆپیشانده‌ران گۆڕه‌پانه‌كانیان چۆڵ نه‌كردووه.
به گوێره‌ی كۆمیسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤ له عێراق، تا ئێستا به هۆی توندوتیژییه‌كان، 420 خۆپیشانده‌ر كوژراون و 27 هه‌زار خۆپیشانده‌ریش برینداربوونه.
ئ. م