بۆ لادانی سه‌رۆك كۆمار له پۆسته‌كه‌ی واژۆ كۆده‌كرێته‌وه
نووسراوی فه‌رمی ئاراسته‌ی دادگای فیدرالی كراوه
K24 - به‌غدا:
فراكسیۆنی سادیقونی سه‌ر به عه‌سیائیبی ئه‌هلولحه‌ق له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، واژۆ بۆ لادانی به‌رهه‌م ساڵح، له پۆستی سه‌رۆك كۆمار كۆده‌كه‌نه‌وه.
عوده‌ی عه‌واد، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی سادیقون، به‌ناوی 150 په‌رله‌مانتار داوا له دادگای فیدرالی ده‌كات، سه‌رۆك كۆمار به تۆمه‌تی "خیانه‌ت و شكاندنی سوێندنی یاسایی و پێشێلكردنی ده‌ستوور" له پۆسته‌كه‌ی دووربخاته‌وه.
عوده‌ی عه‌واد، له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌ركی سه‌رۆك كۆمار پارێزگاریكردنه له ده‌ستوور و ئێستاش ده‌ستووره‌كه‌ی پێشێل كردووه.
ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو كه سه‌رۆك كۆمار، پابه‌ندی ماوه ده‌ستوورییه‌كان نابێت و له ماوه‌ی ده‌ستووریدا كاندیدی نوێی بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوو په‌سه‌ند نه‌كردووه و ئێستاش ماوه ده‌ستوورییه‌كه كۆتایی هاتووه.
