دوو پرسی گرنگ سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق كۆده‌كاته‌وه‌

تا ئێستا بەهۆی ناکۆکییەکان نەتوانرا دەنگ لەسەر تەواوی یاسای هه‌ڵبژاردن بدرێت

K24- هه‌ولێر:

سەرۆکی کوتلە سیاسییەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لە بارەی یاسای هەڵبژاردن و کاندیدی سەرۆك وەزیران کۆدەبنەوە.

سەرچاوەیەك لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ، سەرۆکی کوتلە سیاسییەکانی پەرلەمان، لە بارەی یاسای هەڵبژاردن و کاندیدی سەرۆك وەزیران کۆدەبنەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە چوارشەممەی رابردوو، لە کۆی ٥٠ بڕگە، پەرلەمان تەنیا ١٤ بڕگەی لە یاسای هەڵبژاردنەکان پەسند کرد و بەهۆی ناکۆکییەکانەوە نەتوانرا دەنگ لەسەر تەواوی یاساکە بدرێت.

H.B