داعش دوو ھێرشی كردە سەر ھێزەكانی عێراق
كوژراو و بریندار ھەن
K24 - ھەولێر
لە دوو هێرشی جیای داعش، لە بێجی چوار پۆلیس و لە دیالەش چەکدارێکی حەشدی شەعبی کوژرا و سێی دیکەش برینداربوون.
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای سەڵاحەدین رایگەیاند، چەکدارانی داعش هێرشییان کردە سەر بارەگایەکی پۆلیسی وزە، لە ناوچەی سینییەی سەربە قەزای بێجی لە باکووری تکریت، لە ئاکامدا چوار پۆلیس کوژراون.
لە هێرشێکی دیکەی داعشدا، لە ناوچەیەکی نزیک شارەدێی سەعدیەی باکووری رۆژهەڵاتی دیالەش، چەکدارێکی حەشدی شەعبی کوژرا و سێی دیکەش برینداربوون.
لە رۆژئاوای موسڵیش، شانەیەکی رێکخراوی داعش هەڵوەشێنرایەوە و ئەندامەکانیشی دەستگیرکران، کە یەکێکییان ئافرەت بوو.
ھ.م



