سەرۆك كۆمار كاندید بۆ جێگرەوەی عەبدولمەھدی یەكلا دەكاتەوە

تا ئێستا 48 کەس داواکارییان بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران پێشکەش کردووە

K24 - ھەولێر

بڕیارە ئەمڕۆ سەرۆک کۆمار کاندیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق یەکلا بکاتەوە.

چاوەڕێ دەکرێت ئەمڕۆ بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق، کاندیدێک بۆ جێگرتنەوەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیران رابسپێرێت.

تا ئێستا 48 کەس داواکارییان بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران پێشکەش کردووە، هاوپەیمانی بونیاتنانیش خۆی وەک گەورەترین کوتلە ناساندووە و قوسەی سوهەیلی بۆ ئەو پۆستە کاندیدکردووە، بەڵام موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر رایگەیاند، عێراق گەورەترین کوتلەیە و رەتیدەکاتەوە، هیچ کەسێک بەبێ رەزامەندی خۆپیشاندەران پۆستی سەرۆکایەتی حکوومەتی داهاتووی عێراق وەربگرێت.

ھ.م