دادگای فیدرالی له باره‌ی گه‌وره‌ترین كوتله وه‌ڵامی سه‌رۆك كۆمار ده‌داته‌وه
كێ ده‌بێته گه‌وره‌ترین كوتله؟
K24 - هه‌ولێر:
دادگای فیدرالی عێراق، له باره‌ی دیاریكردنی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی ناو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، وه‌ڵامی سه‌رۆك كۆمار ده‌داته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ر هه‌ر هاوپه‌یمانێتییه‌ك زۆرترین كورسی هه‌بێت، گه‌وره‌ترین كوتله‌یه.
پێشتر به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق داوای له دادگای فیدرالی كردبوو، گه‌وره‌ترین كوتله دیاری بكات، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سێك بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوو ده‌ستنیشان بكات.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌م، 22/12/2019، دادگای فیدرالی له وه‌ڵامی سه‌رۆك كۆماردا، به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوی هیچ كوتله و فراكسیۆنێك بهێنێت رایگه‌یاندووه، هه‌ر كوتله‌یه‌ك زۆرترین ژماره‌ی كورسی په‌رله‌مانیی هه‌بێت گه‌وره‌ترین كوتله‌یه.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، كه ده‌كرێت گه‌وره‌ترین كوتله دوو لیست یان هاوپه‌یمانێتی بێت و پێكهێنرابێت.
ئ. م