عێراق.. هه‌زاران قوتابی روو له گۆڕه‌پانه‌كانی خۆپێشاندان ده‌كه‌ن
مانگرتن له ژماره‌یه‌ك پارێزگای عێراقی راگه‌یه‌ندرا
K24- هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ به هه‌زاران قوتابی له ژماره‌یه‌ك پارێزگای عێراقی و به‌غدای پایته‌خت روویان له گۆڕه‌پانه‌كانی خۆپێشاندان كرد.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، له هه‌ریه‌ك له پارێزگاكانی به‌غدا، زیقار، دیوانیه و به‌سره به هه‌زاران قوتابی له ناوه‌نده‌كانی خوێندنه‌وه روویان له گۆڕه‌پانه‌كانی خۆپێشاندان كرد و وه‌ك میدیا عێراقییه‌كان ئاماژه‌یان پێدا، له شاری به‌غداش قوتابیان به لێشاو رژانه گۆڕه‌پانی ته‌حریر و دروشمی جیاوازیان له دژی ده‌سه‌ڵاتداران به‌رز كرده‌وه.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، پێشتریش هه‌ر ئه‌مڕۆ مانگرتنی سه‌رانسه‌ری له پارێزگای دیوانییه‌ی باشووری عێراق راگه‌یه‌ندرا و حكوومه‌تی خۆجێییش له زیقار ده‌وامی فه‌رمی له فه‌رمانگه‌كان راگرت، هاوكات له پارێزگای به‌سره‌ش مانگرتن له ده‌وام راگه‌یه‌ندرا.
H.B