لابردنی تویتێكی سه‌در له تۆڕی تویته‌ر هه‌را ده‌نێته‌وه
دوێنێ داینا ئه‌مڕۆ لایبرد
K24- هه‌ولێر:
موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در ئه‌و تویته‌ی لابرد، كه شه‌وی رابردوو له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكرده‌وه و تێیدا داوای له قوسه‌ی سوهه‌یل، كاندیدی كوتله‌ی بینا كردبوو، كار بۆ وه‌ستاندنی خوێنڕشتنه‌كه‌ی عێراق بكات و رێز له فه‌رمانه‌كانی مه‌رجه‌عیه‌ت و ئیراده‌ی گه‌ل بگرێت.
سه‌در له تویته لابراوه‌كه‌یدا نووسیبووی: "سڵاوتان لێبێ برایانم له كوتله‌ی بینا، براكه‌م قوسه‌ی سوهه‌یل، خوێنڕشتنه‌كه‌ی عێراق راگرن، رێز له فه‌رمانه‌كانی مه‌رجه‌عیه‌ت بگرن، رێز له خواستی گه‌ل بگرن و رێزی خۆتان بپارێزن، ئه‌مه بۆ ئێمه، ئێوه و گه‌لیش باشه" و به هاشتاگی (#گه‌ل_گه‌وره‌ترین_كوتله‌یه) كۆتایی هێنابوو.
هه‌ر دوێنێش ماڵپه‌ڕی كوردستان 24 له راپۆرتێكدا ئه‌و تویته‌ی سه‌دری وه‌رگێرایه سه‌ر زمانی كوردی و لینكی تویته‌كه‌شی هاوپێچی راپۆرته‌كه كرد.
.jpg)
لابردنی ئه‌و تویته‌ی سه‌در له تۆڕی تویته‌ر كاردانه‌وه‌ی توندی چالاكوانانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی له‌كاتێكدا به‌دوای خۆیدا هێناوه، كه عێراق به دۆخێكی هه‌ستیاردا گوزه‌ر ده‌كات، به‌تایبه‌ت كه كاندیدكردنی قوسه‌ی سوهه‌یل بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران له‌لایه‌ن گه‌له‌وه ره‌تده‌كرێته‌وه و ئه‌و ره‌تكردنه‌وه‌یه‌ش له خۆپێشاندانه‌كانی دوێنێدا له‌سه‌ر ئاستێكی فراوان ره‌نگی دایه‌وه و خۆپێشانده‌ران جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، "سوهه‌یل پیاوی ئێرانه و له‌لایه‌ن تارانه‌وه پشتیوانی ده‌كرێت".
به‌شێك له چالاكوانان توشی شۆك بوونه و تا ئێستاش به‌دوای وه‌ڵامی پرسیاری لابردنی ئه‌و تویته‌ی سه‌دردا ده‌گه‌ڕێن، له‌كاتێكدا به‌شێكی دیكه له‌و باوه‌ڕه‌دان، كه سه‌در به رێككه‌وتنی نێوان لایه‌نه شیعه‌كان بۆ كاندیدكردنی سوهه‌یل بۆ ئه‌و پۆسته رازی بووه و، بۆیه تویته‌كه‌ی لابردووه تا بابه‌ته‌كه زۆر نه‌وروژێت و ره‌تكردنه‌وه‌ی له‌لایه‌ن گه‌ل به‌دوای خۆیدا نه‌هێنێت، له به‌رامبه‌ریشدا هه‌ندێك باوه‌ڕیان وایه، بۆیه سه‌در ئه‌و تویته‌ی لابردووه، چونكه له هه‌ڵوێسته‌كه‌ی پاشگه‌ز بووه‌ته‌وه و نایه‌وێت سوهه‌یل بكات به پاڵه‌وان و فریادڕه‌سی دۆخه‌كه.
له سه‌ره‌تای ئوكتۆبه‌ری ئه‌مساڵه‌وه شه‌پۆلێكی فراوانی خۆپێشاندان شه‌قامی عێراقی گرتووه‌ته‌وه و تا ئێستا له توندوتیژییه‌كاندا نزیكه‌ی 500 كوژراون و زیاتر له 20 هه‌زار كه‌سیش بریندار بوونه.
هه‌ر ئه‌و خۆپێشاندانانه‌ش بوونه هۆی ئه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی پێشكه‌ش بكات، به‌ڵام تا ئێستا نه‌توانراوه كه‌سێك له شوێنی ئه‌و دیاری بكرێت.
دوێنێش رۆژنامه‌ی نیۆیۆرك تایمزی ئه‌مه‌ریكی له راپۆرتێكدا دۆزینه‌وه‌ی كه‌سێك له شوێنی عادل عه‌بدولمه‌هدی به مه‌حاڵ زانی و دووپاتیكرده‌وه: دوای رووخانی رژێمی سه‌دام له ساڵی 2003ـه‌وه، قه‌یرانی ئێستای عێراق مه‌ترسیدارترین دۆخه كه ئه‌و وڵاته پێیدا گوزه‌ر ده‌كات، به‌تایبه‌ت كه په‌رله‌مان بوونی هه‌یه، به‌ڵام توانای جێبه‌جێكردنی داواكاری خۆپێشانده‌ران و ده‌رچوون له ژێر هه‌ژموونی ئێرانی نییه.
H.B