ترهمپ: رێككهوتنی بازرگانی لهگهڵ چین زۆر نزیكه
لە ماوەیەکی نزیکدا
K24 – ههولێر:
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمهریکا رایگەیاند، دانوستاندنە بازرگانییەکان لەگەڵ چین بەرەو پێش چوونە و لە ماوەیەکی نزیکدا رێککەوتن واژوو دهكهین.
لە سەرەتای ئەم مانگەوە واشنتن و پەکین رایانگەیاند، لە چوارچێوەی کۆتاییهێنان بە جەنگی بازرگانی لە قۆناغی یەکەمی رێککەوتن نزیکن، کە بە هۆیەوە بازاڕەکان گەشانەوە و گەشبینییەکان بە گەشەی ئابووری جیهان زیادیکرد.
بە گوێرەی رێککەوتنەکە ئەمهریکا رەزامەندی پیشانداوە، پێناسی گومرگی لەسەر کاڵای هاوردەکراوی چینی هەڵگرێت بەو مەرجەی چین بەرهەمی کشتوکاڵی زیاتر لە ئەمهریکا بکڕێت.
هەروەها هەفتەی رابردوو، ستیڤن منوچن وەزیری گەنجینەی ئەمهریکا رایگەیاند، قۆناغی یەکەمی رێککەوتنی بازرگانی لەگەڵ چین سەرەتای مانگی داهاتوو واژوو دەکرێت.