وه‌ڵامی دادگای فیدراڵ متمانه‌ی به‌ سه‌رۆك كۆمار نه‌هێنا

سه‌رۆك كۆمار دووباره‌ داواكه‌ی ئاراسته‌ی دادگا كرده‌وه‌

K24- هه‌ولێر:

سەرۆك کۆماری عێراق جارێکی دیکە داوا لە دادگای فیدراڵی دەکات گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی دیاری بکات.

بەرهەم ساڵح، سەرۆك کۆماری عێراق ئەمڕۆ بۆ جاری دووەم داوای لە دادگای فیدراڵی کرد، گه‌وره‌ترین کوتلەی پەرلەمانی بۆ راسپاردنی کەسێك بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران دیاری بکات.

ئەمڕۆش دادگای فیدراڵی عێراق وەڵامی داوایەکی پێشووی سەرۆك کۆماری بۆ دیاریکردنی کوتلەی گەورەی پەرلەمانی دایەوە و روونیکردەوە، هەر هاوپەیمانێتییەك لە دوای هەڵبژاردن زۆرترین کورسی پەرلەمانی هەبێت گەورەترین کوتلەیە و ئاماژەی بەوەشکرد، گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی دەکرێ لە زیاتر لە دوو لیست یاخود هاوپەیمانێتی پێکبهێندرێت.

ئەمە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ وادەی دەستووری بۆ راسپاردنی کەسێك بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی داهاتووی عێراق له‌ شوێنی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ لەلایەن سەرۆك کۆمارەوە کۆتایی دێت.

H.B