پەرلەمانی عێراق یاسای هەڵبژاردنەکان تاوتوێ دەكات

لە کۆی 50 ماددە، تەنیا 14یان پەسندکراون

K24 - ھەولێر

ئەمڕۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی یاسای هەڵبژاردنەکان کۆدەبێتەوە.

بڕیارە ئەمڕۆ جارێکی دیکە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لەبارەی یاسای هەڵبژاردنەکان کۆببێتەوە، بۆ دەنگدان لەسەر ئەو بڕگانەی لە یاساکەدا ماون و پەسند نەکراون. لە دوو کۆبوونەوەی رابردوودا، لە کۆی 50 ماددە، تەنیا 14یان پەسندکراون، و هەریەک لە ماددەکانی 15 و 16ش زۆرترین ناکۆکییان لەسەرە، کە تایبەتن بە بازنەکانی هەڵبژاردن و رێژەی دەنگدان.

سەرەڕای چەندین کۆبوونەوەی سەرۆکایەتی ئەنجوومەن لەگەڵ سەرۆکی کوتلە سیاسییەکان، بەڵام تائێستا لەسەر تێپەڕاندنی یاساکە رێكنەكەوتوون.

ھ.م