لە یەک هەفتە سێ هەزار پەنابەر لە تورکیا دەستگیر کراون

چەند داتایەک ئاشکرا دەکرێت

K24 – هه‌ولێر:

ئاژانسی ئەنادۆڵ بڵاویکردەوە، تەنها لە هەفتەی رابردوو، سێ هەزار پەنابەر لە تورکیا کە نیازیان هەبووە بچنە ئەوروپا دەستگیر کراون.

ئاماژە بەوەشکراوە، هێزەکانی جەندرمە، هەزار و 600 پەنابەریان تەنها سنووری نێوان تورکیا یۆنان و تورکیا و بولگاریا دەستگیر کردووە.

ئەو کەسانەی دەستگیر کراون، خەڵکی وڵاتانی سووریا، عێراق، پاکستان، ئەفغانستان، بەنگلادیش، فەڵەستین، مەغریب، میسر، لیبیا، سۆماڵ، سەنیگال، باشووری ئەفریقا، کۆنگۆ، گامبیا، سودان، جەزائیر و چەند وڵاتێکی دیکەن.

بەگوێرەی داتایەکی وەزارەتی بەرگری تورکیا، تەنها لە ساڵی 2018، 268 هەزار پەبانەر لە تورکیا دەستگر کراون.

AA