شه‌ڕی خۆپیشانده‌رانی عێراق و كاندیده حزبییه‌كان گه‌رمتر ده‌بێت
ململانێی نێوان هێزه سه‌ره‌كییه‌كانی عێراق قوڵتر ده‌بێته‌وه
K24 - هه‌ولێر
دوای نزیكه‌ی دوو هه‌فته له نیمچه ئارامییه‌ك، سه‌رله‌نوێ خۆپیشانده‌رانی عێراقی له مه‌یدانه‌كانه‌وه ده‌نگیان به رووی سیاسییه‌كانی عێراقدا به‌رزكرده‌وه كه دوای ته‌واوبوونی ماوه‌ی ده‌ستووریی بۆ دیاریكردنی كاندیدی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، نه‌یانتوانی له‌سه‌ر كاندیدێك رێكبكه‌ون و كاندیدێك كه له‌گه‌ڵ خواستی خۆپیشانده‌ران یه‌كبگرێته‌وه بۆ ئه‌و پۆسته ناوزه‌د بكه‌ن. له كاتێكدا هه‌ندێك له‌و لایه‌نه سیاسیانه‌ی له ئێرانه‌وه نزیكن سوورن له‌سه‌ر ناونانی كاندیدی هاوپه‌یمانێتی بونیاد بۆ وه‌رگرتنی پۆسته‌كه و ره‌تیده‌كه‌نه‌وه به كاندیدی دیكه قایل بن.
ئێواره‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه دووكه‌ڵی ره‌ش له چه‌ندین شاری باشووری عێراق به‌رزبووه‌وه، خۆپیشانده‌ران به سوتاندنی تایه‌ی ئۆتۆمبێل و گرتنی ریگهكان توڕه‌یی خۆیان ده‌ربڕی. ئه‌وه‌ش ئه‌و دیمه‌نانه بوون كه له سه‌ره‌تای مانگی ئۆكتۆبه‌ره‌وه زۆربه‌ی كات له زۆربه‌ی شاره‌كانی عێراق به به‌غدای پایته‌ختیشه‌وه بینراوه.
دۆسته‌كانی تاران روویان له محه‌مه‌د حه‌لبووسی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی كاندیده‌كه‌یان بكرێته سه‌رۆك وه‌زیران. له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق ده‌یه‌وێت كاتی زیاتری له‌به‌رده‌ست بێت و داوای روونكردنه‌وه‌ی زیاتر ده‌كات به‌ڵام ئه‌مجاره له په‌رله‌مان. به‌ڵام زۆرێك له‌وانه‌ی 16 ساڵه بێ هیوابوون له گۆڕانكاریی ریشه‌یی له وڵاته‌كه‌یان، پێده‌چێت جارێكی دیكه متمانه به‌و كه‌سانه نه‌ده‌نه‌وه كه پارت و قه‌واره سیاسییه‌كان كاندیدیان ده‌كه‌نه‌وه بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران.
ئه‌و خۆپیشانده‌رانه‌ی له كۆتایی مانگی نۆڤه‌مبه‌ری رابردوو خۆشحاڵی خۆیان ده‌ربڕی به ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، ئه‌مڕۆ ده‌یانه‌وێت سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانیش به‌هه‌مان شێوه ده‌ست له پۆسته‌كانیان هه‌ڵگرن. چونكه به‌شێكی زۆری خۆپیشانده‌ران پێیانوایه به‌رهه‌م ساڵح و حه‌لبووسی ته‌نها خه‌ریكی كاتكوشتنن. له مه‌یدانی ته‌حریری ناوه‌ڕاستی به‌غداشه‌وه ده‌نگی خۆپیشانده‌ران بڵند بووه‌و ده‌ڵێن : "به‌رهه‌م ساڵح و حه‌لبووسی، نۆره‌ی ئێوه‌یه".
رۆژی یه‌كشه‌ممه تۆپه‌كه له‌نێوان تیمه ناكۆكه‌كاندا ئاڵوگۆڕ ده‌كرا، دادگای فیداراڵی عێراقیش له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی سه‌رۆك كۆماردا بۆ دیاریكردنی گه‌وره‌ترین قه‌واره‌ی په‌رله‌مان، هه‌موو بژرادهكانی به كراوه‌یی هێشته‌وه و یه‌كلایی نه‌كرده‌وه. هه‌ر بۆیه سه‌رۆك كۆماری عێراق داوای له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كرد گه‌وره‌ترین قه‌واره دیاری بكات كه مافی ناوزه‌دكردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی هه‌یه. به‌ڵام په‌رله‌مانی عێراق له مێژووی نوێ‌دا گه‌وره‌ترین دابه‌شبوونی تێدایه و به‌رهه‌م ساڵحیش سێ وه‌ڵامی جیاوازی له‌باره‌ی ئه‌و پرسه‌وه بۆ هاتووه.
یه‌كه‌میان له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانێتییه نزیكهكهوه بووه له ئێران و ده‌ڵێن: "هاوپه‌یمانێتی بونیاد گه‌وره‌ترین قه‌واره‌ی په‌رله‌مانه و مافی ئه‌وانه، هه‌ر بۆیه قوسه‌ی سوهه‌یل كاندید ده‌كه‌ن بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران".
سوهه‌یل پێشتر وه‌زیری خوێندنی باڵا و ئه‌ندامێكی پێشووتری ره‌وتی سه‌دری موقته‌دا سه‌در بووه، به‌ڵام دواتر په‌یوه‌ندی كرد به هاوپه‌یمانێتی ده‌وڵه‌تی یاساوه كه نووری مالیكی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات.
تا دوا كاتژمێره‌كانیش قوسه‌ی سوهه‌یل چانسێكی به‌هێزی هه‌بووه، به‌ڵام دوای راوێژ و گفتوگۆی نێوان هێزه سه‌ره‌كییه‌كان كه زیاتر له سندوقێكی نهێنی ده‌چێت، له كاتی زیادكراودا سوهه‌یل له هاوكێشه‌كه ده‌ركرا و ئێستا قورس‌تر بووه جێگره‌وه‌یه‌ك بۆ سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ستنیشان بكرێت. چونكه پێده‌چێت ئه‌وانه‌ی رێگه‌یان له كاندیدی هێزه نزیكه‌كانی ئێران گرتووه، خۆشیان نه‌توانن به ئاسانی و به‌سه‌ر فه‌رشی سووردا كاندیدی خۆیان بگه‌یه‌ننه په‌رله‌مان و بیكه‌ن به سه‌رۆك وه‌زیران.
دووه‌م وه‌ڵام له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانی سائیروون بووه كه موقته‌دا سه‌در سه‌رپه‌رشتییان ده‌كات، ئه‌وان پێیاتوایه هاوپه‌یمانێتی گه‌وره ئه‌وانن و له هه‌ڵبژاردندا زۆرترین ده‌نگیان هێناوه و له پله‌ی یه‌كه‌مدان.
به‌ڵام سێیه‌میان له په‌رله‌مانه‌وه‌یه و ده‌ڵێن، گه‌وره‌ترین قه‌واره ئه‌وه بوو عادل عه‌بدولمه‌هدی كرد به سه‌رۆك وه‌زیران، به‌ڵام به فه‌رمی هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌یان رانه‌گه‌یاند و رێككه‌وتنه‌كان ژێربه‌ژێر بوون.
پێده‌چێت ئه‌و ده‌ستی ده‌ستی و كاتكوشتنه دۆخی مه‌یدانه‌كانی خۆپیشاندان گرژتر و ئاڵۆزتر بكات، چونكه له رۆژی شه‌ممه‌وه خۆپیشانده‌رانی پارێزگاكانی دیوانیه و به‌سره له باشووری عێراق، مانگرتنی گشتییان راگه‌یاندووه. ئه‌وه‌ش دوای سێ مانگه له خۆپیشاندانه‌كان كه به‌هۆیه‌وه نزیكه‌ی 460 كه‌س كوژران و نزیكه‌ی 25 هه‌زار كه‌سی دیكه برینداربوون.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، سه‌ره‌ڕای هه‌ڵمه‌ته‌كانی كوشتن و رفاندن و ترساندنی چالاكانی خۆپیشاندانه‌كانیش له‌لایه‌ن چه‌كداره ده‌مامكداره‌كانی میلیشیا شیعه‌كانه‌وه. به‌ڵام خۆپیشانده‌ران له ئێواره‌ی یه‌كشه‌ممه‌وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه مه‌یدانه‌كان و ده‌ڵێن "شۆڕشه‌كه‌یان به‌رده‌وامه".