خۆپیشانده‌رانی عێراقی ده‌ست به مانگرتن له خواردن ده‌كه‌ن
تا ئه‌م كاته مانگرتنه‌كه ناشكێنن
K24 - هه‌ولێر:
له مه‌یدانه‌كانی خۆپیشاندان له پارێزگاكانی عێراق راگه‌یێنرا، ده‌ست به مانگرتن له خواردن ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر وه‌ڵامی داخوازییه‌كانی خۆپیشانده‌ران نه‌درێته‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 23/12/2019 هه‌ندێك له خۆپیشانده‌ران هێمایان له‌سه‌ر ده‌می خۆیان داناوه وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ داخستنی ده‌میان و مانگرتن له خواردن، له به‌غدا و پارێزگاكانی دیكه‌ش ده‌ست به هه‌ڵمه‌تی مانگرتنه‌كه كراوه".
هه‌ندێك له خۆپیشانده‌ران هه‌ڕه‌شه‌یان كردووه ئه‌گه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردن په‌سه‌ند نه‌كرێت و داواكارییه‌كانی دیكه‌ی خۆپیشانده‌ران جێبه‌جێ نه‌كرێن و سه‌رۆك وه‌زیرانێك بۆ قۆناغی گوازه‌ره‌وه به‌گوێره‌ی پێوه‌ره‌كانی ئه‌وان ده‌ستنیشان نه‌كرێت، مانگرتنه‌كه‌یان ناشكێنن.
ئه‌وه له كاتێكدایه كۆمسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤی عێراق، ژماره‌ی ئه‌و چالاكوانه سڤیلانه‌ی ئاشكراكرد كه له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی خۆپیشاندانه‌كانی مانگی ئۆكتۆبه‌ری رابردووه‌وه تا ئێستا كوژراون.
عه‌لی به‌یاتی، كۆمیسیار له كۆمسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤی عێراق رایگه‌یاندووه: "له سه‌ره‌تای خۆپیشاندانی شاره‌كانی عێراقه‌وه تا ئێستا 29 چالاكی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی كوژراون و سێ هه‌وڵی كوشتنی دیكه‌ش هه‌بووه به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه و شكستیهێناوه".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "13 كه‌سیان له به‌غدای پایته‌خت كوژراون و تا ئێستا ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق هیچ كه‌سێكیان له‌سه‌ر ئه‌و تاوانانه ده‌ستگیر نه‌كردووه".
شه‌ممه‌ی رابردووش كۆمسیۆنه‌كه رایگه‌یاندبوو، فشار ده‌خه‌نه سه‌ر حكوومه‌تی عێراق بۆ ئه‌وه‌ی سنوورێك بۆ كوشتن و رفاندنی چالاكه سڤیله‌كان دابنێ".