ویلایه‌تی: تاران پشتیوانی هیچ كاندیدێكی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ناكات
له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێت
K24 – هه‌ولێر:
عه‌لی ئه‌كبه‌ر ویلایه‌تی، راوێژكاری رابه‌ری شۆڕشی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ كاروباری نێوده‌وڵه‌تی، رایگه‌یاند، تاران پشتیوانی هیچ كاندیدێك بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ناكات، به‌ڵكو پشتیوانی هه‌ر كه‌سێك ده‌كات، له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێت.
ویلایه‌تی گوتی: خۆپیشاندانی ئاشتیانه مافی گه‌لی عێراقه. هه‌ر حكومه‌تێك بێته سه‌ر ده‌سه‌ڵات پێویسته وه‌ڵامی داخوازییه‌كانی عێراق بداته‌وه.
روونیشیكرده‌وه، پێشهاته سیاسییه‌كانی عێراق به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چن، داواكاری خۆپیشانده‌ران جێبه‌جێ بكرێن. ئه‌وه‌ش به‌وه دێته دی حكومه‌تێك پێكبهێنرێت، سووربێت له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ته‌واوی كێشه‌كانی خه‌ڵك.
راوێژكاری خامه‌نه‌ئی، گوتیشی: تاران پشتیوانی هیچ كاندیدێك ناكات، ته‌نیا ئه‌وه‌یان نه‌بێت، كه له لایه‌ن گه‌لی عێراقه‌وه كاندید ده‌كرێت.