په‌یامێك له یه‌كێتی ئه‌وروپاوه بۆ عێراق
یه‌كێتی ئه‌وروپا: به هێزه‌وه داوامان له عێراق كردووه كۆتایی به توندوتیژی دژ به خۆپێشانده‌ران بهێنن
K24- هه‌ولێر:
یه‌كێتی ئه‌وروپا داوا له عێراق ده‌كات، به جدی كار بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كرده‌وه‌كانی كوشتن و رفاندنی به‌رگریكارانی مافی مرۆڤ و چالاكوانان بكات.
پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی نوێنه‌رایه‌تی یه‌كێتی ئه‌وروپا له عێراق له تویتێكدا له تۆڕی تویته‌ر ئاماژه‌ی به‌وه داوه، "وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌كێتی ئه‌وروپا ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ یاسین یاسری كۆبوونه‌ته‌وه و به هێزه‌وه داوامان لێكردووه كۆتایی به توندوتیژی دژ به خۆپێشانده‌ران بهێنن و كار بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كرده‌وه‌كانی كوشتن، رفاندن و بێسه‌روشوێنكردنی مه‌به‌ستداری به‌رگریكارانی مافی مرۆڤ و چالاكوانانی ئاشتیخواز بكه‌ن".
له سه‌ره‌تای ئوكتۆبه‌ری رابردووه‌وه، خۆپێشاندانی جه‌ماوه‌ری فراوان بۆ داواكردنی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی چینی سیاسیی ده‌سه‌ڵاتدار و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و باشكردنی دۆخی بژێوی شه‌قامی عێراقی گرتووه‌ته‌وه.
H.B