وێنه‌ی سه‌دام و ره‌غدی كچی به ئاشكرا له گۆڕه‌پانی ته‌حریر ده‌بینرێت
خۆپێشانده‌ران وه‌ڵامی تویته‌كه‌ی كچه‌كه‌ی سه‌دام ده‌ده‌نه‌وه
K24- هه‌ولێر:
وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بۆ تویته‌كه‌ی ره‌غدی كچی سه‌دامی سه‌رۆكی له‌ناوچووی رژێمی رووخاوی به‌عس، خۆپێشانده‌رانی شاری به‌غدا وێنه‌ی ره‌غد و باوكه‌كه‌ی ده‌به‌نه گۆڕه‌پانی ته‌حریر له ناوه‌ڕاستی ئه‌و شاره و له‌سه‌ر وێنه‌كه رهغدیان به "وجاخی خوێنمژ" وه‌سف كردووه.
له‌سه‌ر ئه‌و وێنه‌یه‌ی براوه‌ته گۆڕه‌پانه‌كه نووسراوه، "بێده‌نگبه وجاخی خوێنمژ" و دواتر به‌پێ به‌سه‌ر وێنه‌كه ده‌كه‌ون.
خۆپێشانده‌ران جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه: "بردنی ئه‌و وێنه‌یه بۆ گۆڕه‌پانی ته‌حریر وه‌ك وه‌ڵامێكه بۆ هه‌وڵه‌كانی ره‌غد سه‌دام بۆ سواربوون له شه‌پۆلی خۆپێشاندانه‌كان و بانگه‌شه‌كانی بۆ ئه‌وه‌ی كه گوتوویه‌تی "ئه‌وان به‌شێكن له خۆپێشاندانه‌كان"، هه‌روه‌ها وه‌ڵامێكیشه بۆ هه‌موو ئه‌و ده‌نگانه‌ی كه باس له‌وه ده‌كه‌ن، گوایا ئێمه لایه‌نگری حزبی به‌عسین".
ئاماژه‌ییان به‌وه‌شداوه، "خۆپێشاندانه‌كانی عێراق له هه‌موو حزبێكه‌وه دووره و هه‌ركه‌س و لایه‌نێكیش وا نیشان بدات كه خۆپێشاندانه‌كان له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌واندایه، گومانی تێدا نییه كه وێنه‌كه‌ی ده‌هێنرێته گۆڕه‌پانی ته‌حریر و ده‌سووتێنرێت".

ئه‌مه دوای ئه‌وه هاتووه، ره‌غد سه‌دام تۆمارێكی ده‌نگیی له تۆڕی تویته‌ر بڵاوكرده‌وه و گوتی: "ئێمه هه‌وڵ ناده‌ین و سواری شه‌پۆله‌كه نابین، ئێمه به‌شێكی گرنگین له مێژووی عێراق، ئه‌وه هه‌مانه هی خۆمانه، و ئه‌وه‌ی له‌سه‌رمانه ئه‌ركی خۆمانه، ئێمه دڵنیاین كه عێراقێكی باشتر و پاكتر بونیاد ده‌نێین و په‌نا به خودا نه‌هامه‌تییه‌كانی عێراق به زووترین كات كۆتایی دێن و بۆ عێراقه‌كه‌مان ده‌ست به قۆناغێكی دیكه ده‌كه‌ین".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "له‌كاتێكدا ئێمه له‌و دۆخه دهمارگیرهدا ده‌ژین، پێویسته له‌سه‌رمان دان به‌و راستییه‌دا بنێین كه هه‌ر سه‌رده‌مێك هه‌ڵه‌ی تێدا كراوه و ئه‌مه‌ش شتێكی ئاساییه، نه‌ك ته‌نیا له ده‌سه‌ڵات، به‌ڵكو له سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی ژیان و تاقیكردنه‌وه‌كاندا".
جێگای ئاماژه‌یه، ره‌غد كچی سه‌رۆكی له‌ناوچووی رژێمی به‌عسی رووخاوه و ئه‌م گوتانه‌ی له‌كاتێكدایه، كه به‌گوێره‌ی ئاماره‌كان له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی باوكه‌كه‌ی زیاتر له 180 هه‌زار كورد ئه‌نفال و زینده‌به‌چاڵ كران، زیاتر له 4500 گوندی كوردستان سووتێنرا، به‌هۆی كیمیابارانه‌كه‌ی هه‌ڵه‌بجه 5 هه‌زار كوردی پێتاوان شه‌هید بوون و جگه له نه‌هاتی هیچی بۆ خه‌ڵك لێ به‌رهه‌م نه‌هات.
H.B
سه‌رچاوه: روسیا الیوم