چەند رێگایەکی سەرەکی بەغدا و نەجەف داخران

کاندیدی لایەنەکان بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە رەتکراوەتەوە

K24 - ھەولێر

خۆپیشاندان لە شارەکانی عێراق بەردەوامە و چەند رێگایەکی سەرەکیش لە شارەکانی بەغدا و نەجەف لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە داخران.

میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە کە خۆپیشاندان لە گۆڕەپانی تەحریری بەغدا بەردەوامە و کاندیدی لایەنەکانیش بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە رەتکراوەتەوە.

هاوکات خۆپیشاندەران رێگەی محەمەد قاسم، یەکێک لە رێگە سەرەکییەکانی شارەی بەغدایان داخستووە.

لە شاری نەجەفیش خۆپیشاندەران چەند رێگەیەکی سەرەکیان داخستووە و لە کەربەلاش بەهۆی هەوڵدانی خۆپیشاندەران بۆ هێرشکردنە سەر باڵەخانەی پارێزگا، رووبەڕووبوونەوە لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان روویداوە و چەند کەسێکش برینداربوون.

ھ.م