كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا داوای سزادانی بكوژانی خۆپێشانده‌رانی عێراق ده‌كات
"پێویسته ئه‌و كه‌سانه دادگایی بكرێن كه مافی مرۆڤ له عێراق پێشێل ده‌كه‌ن"
K24- هه‌ولێر:
چوار كۆنگرێسمانی ئه‌مه‌ریكی داوایان له مایك پۆ‌مپێیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یان كرد، هاوكاری عێراقییه‌كان بكات و كار بۆ سزادانی بكوژانی خۆپێشانده‌رانی ئه‌و وڵاته بكات، جه‌ختیشیان كردووه‌ته‌وه، پێویسته ئه‌و كه‌سانه رووبه‌ڕووی یاسا بكرێنه‌وه، كه مافی مرۆڤیان له عێراق پێشێل كردووه.
له په‌یامێكدا بۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌و 4 كۆنگرێسمانه ئاماژه‌یان به‌وه داوه، "خۆپێشانده‌رانی عێراق له سه‌ره رێگاكان وه‌ستاون و به‌دوای پاڵپشتی ئه‌مه‌ریكادا ده‌گه‌ڕێن، كه به گوێره‌ی ئاماره‌كانی رۆژنامه‌ی نیۆیۆرك تایمز، تا ئێستا زیاتر له 500 كه‌س له خۆپێشاندانه‌كانی ئه‌و وڵاته‌دا كوژراون، له‌كاتێكدا ئه‌و خۆپێشانده‌رانه له‌پێناو مافه دیموكراسییه‌كانیان و مافی مرۆڤ ده‌جه‌نگن. هاوكات به هه‌زاران خۆپێشانده‌ریش له توندوتیژییه‌كاندا بریندار بوونه و خراونه‌ته زیندانه‌وه. ئێمه له هاوبه‌شێكی دیموكراتیمان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست چاوه‌ڕێی ئه‌م جۆره ره‌فتاره ناكه‌ین".
كۆنگرێسمانه‌كان له په‌یامه‌كه‌یاندا باسی ئه‌وه‌شیان كردووه، "داوا له ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ین، سزا به‌سه‌ر گه‌نده‌ڵكارانی عێراق و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌دا بسه‌پێنێت، كه ئاسانكاری بۆ ره‌شه‌كوژی خۆپێشانده‌ران و توندوتیژی له دژیان ده‌كه‌ن. ئه‌م رێككارانه كاریگه‌ری روونی ده‌بێت و گه‌لی عێراقیش به سزادانی پێشێلكارانی مافی مرۆڤ هه‌ست به ئاسووده‌یی ده‌كات".
ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كردووه، "له‌كاتێكیشدا ئێستا سه‌رۆك كۆماری عێراق له بڕیاردان له‌سه‌ر كاندیدێك بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران نزیكه، پێویسته ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌كاری بكات، بۆ ئه‌وه‌ی كار له‌گه‌ڵ ئه‌و كاندیده بكات، كه داواكارییه‌كانی خه‌ڵكی عێراق به‌هه‌ند وه‌رده‌گرێت".
دووپاتیشیانكردووه‌ته‌وه، "ده‌توانین به‌شێوه‌یه‌كی باشتر كار له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌ركردانه‌ی عێراق بكه‌ین، كه به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك له‌به‌رچاو ده‌گرن و كار بۆ نه‌هێشتنی خوێنڕشتنی زیاتر له وڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن و كه‌سانی گه‌نده‌ڵ نین و ده‌بنه ده‌نگی عێراقیكی سه‌ربه‌خۆی خاوه‌ن سه‌روه‌ریی دوور له هه‌ژموونی بێگانه".
H.B