"حه‌لبووسی وه‌ڵامی سه‌رۆك كۆماری نه‌داوه‌ته‌وه"
په‌رله‌مانی عێراق: ناردنی ناوی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی بۆ سه‌رۆك كۆمار له راستییه‌وه دووره
K24- هه‌ولێر:
حه‌سه‌ن كه‌عبی، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دووپاتیكرده‌وه، ئه‌و دهنگایانهی له میدیاكانی عێراقه‌وه باس له‌وه ده‌كه‌ن، گوایا محه‌مه‌د حه‌لبووسی له‌باره‌ی دیاریكردنی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی وه‌ڵامی به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراقی داوه‌ته‌وه، هیچ بنه‌مایه‌كی راستی نییه.
كه‌عبی گوتیشی: هیچ نووسراوێك له‌مباره‌یه‌وه ئاراسته‌ی سه‌رۆك كۆمار نه‌كراوه، ته‌نیا ئه‌و نووسراوه نه‌بێت، كه كاتی خۆی حكوومه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی له‌سه‌ر بنه‌ماكه‌ی پێكهێنرا.
هه‌ر له‌مباره‌شه‌وه له به‌یاننامه‌یه‌كدا سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق ره‌تی ده‌كاته‌وه، هیچ نووسراوێك له‌باره‌ی دیاریكردنی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه به‌ده‌ستیان گه‌یشتبێت.
پێشتریش هه‌ر دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی باس له ناوهێنانی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی له‌لایه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌وه ده‌كات، سه‌رچاوه‌یه‌ك له نووسینگه‌ی محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ میدیا عێراقییه‌كان ره‌تی كرده‌وه، كه هیچ نووسراوێكیان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێشكه‌ش به سه‌رۆك كۆمار كردبێت.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه دووپاتیكرده‌وه: "ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی له میدیاكانه‌وه باس له‌وه ده‌كه‌ن، گوایا حه‌لبووسی نووسراوێكی ئاراسته‌ی سه‌رۆك كۆمار كردووه و تێیدا ناوی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی ئاشكرا كردووه، له راستییه‌وه دووره و هیچ نووسراوێك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێشكه‌ش به سه‌رۆكی كۆمار نه‌كراوه".
باسی ئه‌وه‌شی كرد، "نووسراوێكی له‌م جۆره ته‌نیا له‌و كاته له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه ده‌ركرا، كاتێك له ساڵی 2018 خولی ئه‌مجاره‌ی په‌رله‌مان ده‌ستبه‌كاربوو و له نووسراوه‌كه‌دا ئاماژه به گه‌وره‌ترین كوتله كرابوو، كه ئه‌ویش كوتله‌ی "بینا" بوو".
ئه‌مڕۆ له میدیا عێراقییه‌كان هه‌واڵێك بڵاوكرایه‌وه، گوایا محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به نووسراوێكی فه‌رمی وه‌ڵامی به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراقی له‌باره‌ی ناوهێنانی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی داوه‌ته‌وه.
وه‌ك ئاماژه پێ‌درابوو، له نووسراوه‌كه‌دا، حه‌لبووسی وه‌ڵامی داواكارییه‌كه‌ی سه‌رۆك كۆماری داوه‌ته‌وه، كه داوای لێكردبوو، گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی ئاشكرا بكات و باسی ئه‌وه‌ش كرابوو، كه سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له نووسراوه‌كه‌یدا بۆ سه‌رۆك كۆمار نووسیویه‌تی: "كوتله‌ی بینا گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانییه".
به‌ر له چه‌ند رۆژێك سه‌رۆك كۆماری عێراق داوای له سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كرد، ناوی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی ئاشكرا بكات، بۆ ئه‌وه‌ی كاندیدێك له‌و كوتله‌یه بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت له شوێنی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی عێراق راسپێرێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ كۆتایی هاتنی ماوه‌ی یاسایی دیاریكراو، سه‌رۆك كۆمار هیچ وه‌ڵامێكی به‌ده‌ست نه‌گه‌یشت و بۆ ئه‌و داواكارییه په‌نای بۆ دادگای فیدراڵ برد و داوای لێ‌كرد، گه‌وره‌ترین كوتله دیاری بكات.
دوای ئه‌وه‌ی له جاری یه‌كه‌م سه‌رۆك كۆمار هیچ وه‌ڵامێكی له دادگای فیدراڵ ده‌ستنه‌كه‌وت، داواكارییه‌كه‌ی دووباره ئاراسته‌ی دادگا كرده‌وه و له وه‌ڵامیشدا دادگا رایگه‌یاند، "دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان كێ زۆرترین كورسی په‌رله‌مانی به‌ده‌ستهێناوه، ئه‌و گه‌وره‌ترین كوتله‌یه"، ئه‌م وه‌ڵامه‌ش متمانه‌ی به سه‌رۆك كۆمار نه‌هێنا.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، كوتله‌ی بینا قوسه‌ی سوهه‌یلی وه‌ك كاندیدی خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران ده‌ستنیشان كردووه، به‌ڵام به هێزێكی گه‌وره‌وه له‌لایه‌ن خۆپێشانده‌رانه‌وه ره‌ت ده‌كرێته‌وه.
H.B