خۆپێشانده‌ران پڕۆژه‌یه‌كی عێراقی ئوردنی په‌كده‌خه‌ن
په‌رله‌مانتارێكی ئوردن: رووداوه‌كانی عێراق كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر ئێمه‌ش داناوه
K24- هه‌ولێر:
راپۆرته میدیاییه‌كان وه‌ستانی پڕۆژه‌ی راكێشانی هێڵی نه‌وتی عێراقی به‌ره‌و ئوردنیان راگه‌یاند، كه به‌ر له چه‌ند ساڵێك له نێوان به‌غدا و عه‌مان رێككه‌وتنی له‌سه‌ر كراوه.
رۆژنامه‌ی "عه‌ره‌بی جه‌دید" له زاری مو‌سا هه‌نته‌ش، بڕیارده‌ری لێژنه‌ی وزه له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئوردن گواستییه‌وه، "دۆخی ئه‌منی عێراق سه‌خته و ئه‌و خۆپێشاندانانه‌ی ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه شه‌قامی ئه‌و وڵاته‌ی ته‌نیوه، كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر هاوكاری ئابووری له نێوان ئوردن و عێراق درووست كردووه".
هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "رووداوه‌كانی عێراق بوونه‌ته هۆی وه‌ستاندنی كاره‌كانی تایبه‌ت به راكێشانی بۆری نه‌وتی به‌سره - عه‌قه‌به".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی ئوردن گوتیشی: "ئه‌و پڕۆژه‌یه گرنگییه‌كی زۆری بۆ هه‌ردوو وڵات هه‌یه و ئومێدێكی زۆرمان پێ هه‌بوو، كه به ته‌واوكردنی ئه‌و پڕۆژه‌یه پێویستمان به تێچوونێكی كه‌متر ده‌بوو بۆ هاورده‌كردنی نه‌وت و دابینكردنی سووته‌مه‌نی پێویست بۆ شانشینه‌كه‌مان، كه پێشتر به تانكه‌ر ده‌مانهێنا و تێچوونه‌كه‌ی زۆرتر بوو. وێڕای ئه‌وه‌ی ئه‌و پڕۆژه‌یه له هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی عێراق له رێگه‌ی به‌نده‌ری عه‌قه‌به‌وه، داهاتێكی دیكه‌شی بۆ ئوردن ده‌سته‌به‌ر ده‌كرد".
له ساڵی 2013 رێككه‌وتنێك له نێوان به‌غدا و عه‌مان بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی راكێشانی هێڵی گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی به‌سره - به‌نده‌ری عه‌قه‌به واژۆ كرا.
H.B