خۆپێشانده‌ران بهندرێكی به‌سره و وێستگه‌یه‌كی كاره‌بای كه‌ربه‌لا داده‌خه‌ن
هەوڵی چوونە ناو کێڵگەی نەوتی گەرنە دەدەن
K24- هه‌ولێر:
له به‌رده‌وامی ناڕه‌زایه‌تییه‌كاندا، خۆپیشاندەرانی عێراق بەندەرێكیان لە پارێزگای بەسڕە و وێستگەیەکی کارەبا لە پارێزگای کەربەلا دادەخەن.
بە نزیکبوونەوەی وادەی دەستنیشانکردنی کاندیدێك بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق، خۆپیشاندەران چالاکییەکانیان فراوان کردووە و لە کەربەلا وێستگەی کارەبای ناوچەی خەیراتیان داخست.
لەلایەکی دیکەوە خۆپیشاندەران بەندەری مەعقەلیان لە باشووری بەسرە داخست و هەوڵی چوونە ناو گۆڕەپانی دەرەکی کێڵگەی نەوتی گەرنە دەدەن.
خۆپیشاندەرانی دیوانییەش بەڕێوەبەرایەتییەکانی شارەوانی، پەروەردە، ئاو و ئاوەڕۆ و دیوانی پارێزگایان داخستووە.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێدایه، ئه‌مڕۆ رۆژنامه‌ی "عه‌ره‌بی جه‌دید" رایگه‌یاند، خۆپێشانده‌رانی عێراق پڕۆژه‌ی راكێشانی هێڵی نه‌وتی به‌سره - عه‌قه‌به‌یان داخس، كه له ساڵی 2013 به‌گوێره‌ی رێككه‌وتنێكی نێوان عێراق و ئوردن ده‌ستی پێكراوه.
ئه‌و رۆژنامه‌یه له زاری مو‌سا هه‌نته‌ش، بڕیارده‌ری لێژنه‌ی وزه له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئوردن گواستییه‌وه، "دۆخی ئه‌منی عێراق سه‌خته و ئه‌و خۆپێشاندانانه‌ی ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه شه‌قامی ئه‌و وڵاته‌ی ته‌نیوه، كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر هاوكاری ئابووری له نێوان ئوردن و عێراق درووست كردووه".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی ئوردن گوتیشی: "ئه‌و پڕۆژه‌یه گرنگییه‌كی زۆری بۆ هه‌ردوو وڵات هه‌یه و ئومێدێكی زۆرمان پێ هه‌بوو، كه به ته‌واوكردنی ئه‌و پڕۆژه‌یه پێویستمان به تێچوونێكی كه‌متر ده‌بوو بۆ هاورده‌كردنی نه‌وت و دابینكردنی سووته‌مه‌نی پێویست بۆ شانشینه‌كه‌مان، كه پێشتر به تانكه‌ر ده‌مانهێنا و تێچوونه‌كه‌ی زۆرتر بوو. وێڕای ئه‌وه‌ی ئه‌و پڕۆژه‌یه له هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی عێراق له رێگه‌ی به‌نده‌ری عه‌قه‌به‌وه، داهاتێكی دیكه‌شی بۆ ئوردن ده‌سته‌به‌ر ده‌كرد".
H.B