حه‌لبووسی له‌باره‌ی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی وه‌ڵامی سه‌رۆك كۆمار ده‌داته‌وه
"بینا گه‌وره‌ترین كوتله‌یه"
K24- هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی میدیا عێراقییه‌كان، محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق وه‌ڵام به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌باره‌ی ناوهێنانی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی ده‌داته.
له نووسراوێكی فه‌رمیدا، حه‌لبووسی وه‌ڵامی داواكارییه‌كه‌ی سه‌رۆك كۆمار ده‌داته‌وه، كه داوای لێكردبوو، گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی ئاشكرا بكات و له نووسراوه‌كه‌یدا سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران نووسیویه‌تی، "كوتله‌ی بینا گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانییه".
به‌ر له چه‌ند رۆژێك سه‌رۆك كۆماری عێراق داوای له سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كرد، ناوی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مان ئاشكرا بكات، بۆ ئه‌وه‌ی كاندیدێك له‌و كوتله‌یه بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت له شوێنی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی عێراق راسپێرێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ كۆتایی هاتنی ماوه‌ی یاسایی دیاریكراو، سه‌رۆك كۆمار بۆ ئه‌و داواكارییه په‌نای بۆ دادگای فیدراڵ برد و داوای لێ‌كرد گه‌وره‌ترین كوتله دیاری بكات.
دوای ئه‌وه‌ی له جاری یه‌كه‌م سه‌رۆك كۆمار هیچ وه‌ڵامێكی له دادگای فیدراڵ ده‌ستنه‌كه‌وت، داواكارییه‌كه‌ی دووباره ئاراسته‌ی دادگا كرده‌وه و له وه‌ڵامیشدا دادگا رایگه‌یاند، "دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان كێ زۆرترین كورسی په‌رله‌مانی به‌ده‌ستهێناوه، ئه‌و گه‌وره‌ترین كوتله‌یه"، ئه‌م وه‌ڵامه‌ش متمانه‌ی به سه‌رۆك كۆمار نه‌هێنا.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، كوتله‌ی بینا قوسه‌ی سوهه‌یلی وه‌ك كاندیدی خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران ده‌ستنیشان كردووه، به‌ڵام به هێزێكی گه‌وره‌وه له‌لایه‌ن خۆپێشانده‌رانه‌وه ره‌ت ده‌كرێته‌وه.
H.B