كوتله‌كه‌ی سه‌در داوای هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ده‌كات
"دوای راگه‌یاندنی واده‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته حكوومه‌تێكی كاتی پێكده‌هێنرێت"
K24- هه‌ولێر:
كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق یه‌كلایی نه‌كراوه‌ته‌وه و هاوپه‌یمانی سائیروونیش دووپاتیده‌كاته‌وه، دوای راگه‌یاندنی واده‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته، په‌رله‌مان هه‌ڵده‌وه‌شێندرێته‌وە.
ئەسعەد عیدانی، پارێزگاری بەسرە و کاندیدی هاوپەیمانێتی بونیاد بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران لەگەڵ بەرهەم ساڵح، سەرۆك کۆماری عێراق کۆبووەتەوە.
له‌مباره‌شه‌وه میدیا عێراقییه‌كان ئاشكرایانكردووه، ئەسعەد عیدانی، بەبێ ئەوەی لەلایەن سەرۆك کۆمارەوە بۆ پۆستی سەرۆكایه‌تی وەزیران راسپێردرێت، کۆشکی کۆماری جێهێشتووە.
له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه هاوپه‌یمانی سائیروونی سه‌ر به موقته‌دا سه‌دری، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در دووپاتی له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته كرده‌وه و رایگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی له لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه واده‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته دیاری ده‌كرێت، په‌رله‌مان هه‌ڵده‌وه‌شێندرێته‌وه و حكوومه‌تێكی كاتی پێكده‌هێندرێت.
H.B