وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق هه‌نارده و داهاتی مانگی رابردووی نه‌وتی ئاشكرا كرد
هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی به (60.39) دۆلار فرۆشتووه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، رایگه‌یاند، له مانگی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ری رابردوو، تێكڕا (105) ملیۆن و (14) هه‌زار و (747) به‌رمیل نه‌وتی هه‌نارده كردووه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وت، عاسم جیهاد، رایگه‌یاند، داهاتی عێراق له‌و مانگه‌دا (6) ملیار و (304) ملیۆن و (928) هه‌زار دۆلار بووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له‌و بڕه نه‌وته‌ی هه‌نارده كراوه، (2) ملیۆن و (381) هه‌زار و (65) به‌رمیلی له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی كه‌ركووك به‌رهه‌مهاتووه و كۆی داهاتی ئه‌و كێڵگانه (140) ملیۆن و (663) هه‌زار و (780) دۆلار بووه.
عاسم جیهاد روونیشیكرده‌وه، عێراق له‌و مانگه‌دا هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی به (60.39) دۆلار فرۆشتووه.