میلیشیاكانی ئێران له نزیك سنووری عێراق بۆردوومان ده‌كرێن
پێشتریش 5 چه‌كداری میلیشیاكانی سه‌ربه ئێران له‌و ناوچه‌یه كوژرابوون
K24 - هه‌ولێر:
روانگه‌ی سووریی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند: "چه‌ندین ته‌قینه‌وه له‌ناو ئه‌و ناوچه‌یه‌ی میلیشیاكانی ئێرانی تێدایه له گونده‌واری دێره‌زوور له نزیك سنووری عێراق روویداوه، ته‌قینه‌وه‌كانیش به‌هۆی بۆردوومان بووه و هێشتا دیارنییه له رێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان بووه یان له دووره‌وه به رێگه‌ی مووشه‌كی دوورهاوێژ كراوه".
ئه‌و باره‌گایه‌ی به‌ر بۆردوومانه‌كه كه‌وتووه، كه‌وتووه‌ته گه‌ڕه‌كی جهمعیات له شاری ئه‌لبوكه‌مال و بادیه‌ی ئه‌لجه‌لا له گونده‌واری ئه‌لبوكه‌مال و هێشتا قه‌باره‌ی زیانه‌كانی بۆردوومانه‌كه نه‌زانره‌وه.
روانگه‌ی سووری ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه زانیاری‌یان هه‌یه رۆژی 8/12/2019 پێنج چەکداری ئێرانی بەهۆی هێرشێکی فڕۆکە جەنگییەکان بۆ سەر بنکەیەکی سەربازی لە شاری ئەلبوکەمان لە سووریا کوژرابوون.
روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە بارەگای لیوای 47 میلیشیاکانی سەر بە ئێران لە شاری ئەلبوکەمال له‌سه‌ر سنووری سووریا و عێراق بیستراوە و لەلایەن فڕۆکەکانەوە کرابوونه ئامانج.
روانگەی سووری ئاشکراشی کردووە، بەهۆی هێرشه‌كه‌ی 8ـی ئه‌م مانگه‌وه پێنج چەکداری سه‌ر به ئێران کوژراون و تا ئێستاش هیچ لایەنێک بەرپرسیارییەتی خۆی لە هێرشەکە رانەگەیاندووە.
ناوبه‌ناو فڕۆكه‌ی نه‌ناسراو و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان بنكه و باره‌گا سه‌ربازییه‌كانی چه‌كدارانی سه‌ر به ئێران له سووریا و حه‌شدی شه‌عبی له ناوچه‌كانی رۆژئاوای عێراق ده‌كه‌نه ئامانج و جگه له زیانی گیانی، چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و بنكه و باره‌گاكانیشیان خاپوور ده‌كه‌ن.