عەللاوی: تێپەڕاندنی یاسای هەڵبژاردن پێچەوانەی دەستوورە
"خەونی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە لەبار دەبات"
K24 - ھەولێر
ئەیاد عەللاوی رایدەگەیەنێت، تێپەڕاندنی یاسای هەڵبژاردن پێچەوانەی دەستوورە و وردەکارییەکانی یاسا نوێیەکە خەونی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە لەبار دەبات.
ئەیاد عەللاوی، سەرۆکی هاوپەیمانێتی وەتەنییە لە تویتێکدا نووسیویەتی "پەسەندکردنی یاسای نوێی هەڵبژاردنەکان پشتگوێخستنی ئیرادەی گەلی عێراقە و پێچەوانەی دەستوورە".
عەللاوی جەختیدەکاتەوە "وردەکارییەکانی یاسا نوێیەکە خەونی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە لەبار دەبات و لە خزمەت هەیمەنەتی حزبەکانی ئێستا دەبێت".
سەرۆکی هاوپەیمانێتی وەتەنیە روونیدەکاتەوە "لە رێگەی یاسا هەڵبژاردنەوە یاری بە ئیرادەی دەنگدەران دەکرێت".
لە دانیشتنی رۆژی سێشەممە 24/12/2019، پەرلەمانی عێراق بە زۆرینەی دەنگ پڕۆژەیاسای ھەڵبژاردنەكانی تێپەڕاند، فراكسیۆنە كوردستانییەكان جگە لە نەوەی نوێ دژی پەسندكردنی ئەو پڕۆژەیاسایە بایكۆتی دانیشتنەكەیان كرد.
یاسا نوێیه‌كه‌ی هه‌ڵبژاردن رێگه به ده‌نگده‌ران ده‌دات، ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له‌سه‌ر بنه‌مای تاكه‌كه‌سی هه‌ڵبژێرن له بری لیستی حزبی. هه‌ر بازنه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردن نوێنه‌ری خۆی ده‌بێت، له بری ئه‌وه‌ی هه‌ر پارێزگایه‌ك ژماره‌یه‌ك نوێنه‌ری هه‌بن.
فراكسیۆنە كوردییه‌كان كێشه‌یان له‌گه‌ڵ مادده‌كانی 15 و 16ی پڕۆژه یاساكه هه‌بوو. دوای چوونه ده‌ره‌وه‌ی كوتله كوردییه‌كان ئه‌و دوو مادده‌یه‌ش په‌سند كران.
مادده‌ی 15ی یاساكه رێگه به تاكه كه‌س و چه‌ند لیستی و یه‌ك لیستی ده‌دات له سنووری هه‌ر بازنه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردن خۆیان كاندید بكه‌ن.
له مادده‌ی 16ی یاساكه‌دا عێراق دابه‌ش كراوه بۆ چه‌ندین بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن و یه‌ك بازنه‌یی په‌یڕه‌و ناكرێت، كه ئه‌مه‌ش خواستی خۆپیشانده‌ران بوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت تاكه كه‌س له بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن سه‌ركه‌وێت.
ھ.م