تورکیا کاروانێکی دیكەی سەربازی رەوانەی سووریا دەکات
"كاروانەكە لە باکووری ئیدلبەوە چووەتە ناو خاكی سووریا"
K24 - ھەولێر
توركیا كاروانێكی دیكەی سەربازی رەوانەی ناو خاكی سووریا دەكات.
روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە کە درەنگانی شەوی رابردوو کاروانێکی سەربازی تورکیا لە رێگەی دەروازەی سنووری کەفەر لووسین لە باکووری ئیدلبەوە چووەتە نێو سووریا، کە لە 85 ئۆتۆمبێلی سەربازی و زریپۆش پێکهاتوون.
روانگەی سووری ئاشکراشی کردووە، کە بەشێکی هێزەکەی تورکیا چووەتە خاڵی سنووری ئەلعیس لە باشووری حەلەب و بەشێکی دیکەشی چووەتە ناوچەی راشدین لە رۆژئاوای حەلەڤ.
رەوانەکردنی ئەم هێزە لەکاتێکدایە هێزەکانی سوپای سووریا لە هێرشەکانیان بۆ سەر ناوچەکانی پارێزگای ئیدلب بەردەوامن و لە هێزەکانی تورکیاش نزیکبوونەتەوە.
ھ.م