بەرهەم ساڵح ئامادەیی بۆ دەستلەکارکێشانەوە دەربڕی
نووسراوێکی ئاراستەی پەرلەمان کرد
K24 – هه‌ولێر:
بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق لە نووسراوێکدا کە پێشکەشی پەرلەمانی کردووە. ئامادەیی بۆ دەستلەکارکێشانەوە دەربڕی.
له نووسراوی ره‌سمی سه‌رۆكایه‌تی كۆماردا، له باره‌ی راسپاردنی ئه‌سعه‌د عیدانی، هاتووه: له‌گه‌ڵ هه‌موو رێز و پێزانینێك بۆ به‌ڕێز ئه‌سعه‌د عیدانی، به داوای لێبوردنه‌وه وه‌ك كاندیدی كوتله‌ی ئه‌لبینا بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران كاندیدی ناكه‌ین.
سەبارەت بە پۆستی سەرۆککۆماریش نووسیویەتی، هیچ خێرێک لە پۆستێکدا نییە کە سوودی بۆ گەل نەبێت، هەربۆیە ئامادەییم بۆ دەستلەکارکێشانەوە دەخەمە بەردەست ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران لە ژێر رۆشنایی بەرپرسیارێتیان وەک نوێنەری گەل بڕیار بدەن کە چی گونجاوە. بە دڵنیایەوە، هیچ چاکەیەک لەوەدا نییە لە پێگە و پۆستێکدا بیت کە سوودی بۆ بەرژەوەندی گەل نەبێت.
H.J