سائیرون: ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح قبووڵ ناكه‌ین
"رێز له هه‌ڵوێسته‌كه‌ی ده‌گرین كه كه‌سه حزبییه‌كان بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران ره‌ت ده‌كاته‌وه"
K24- هه‌ولێر:
په‌رله‌مانتارێكی كوتله‌ی سائیرونی سه‌ر به موقته‌دا سه‌دری رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در جه‌خت له‌سه‌ر ره‌تكردنه‌وه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق له پۆسته‌كه‌ی ده‌كاته‌وه و دووپاتی ده‌كاته‌وه، رێز له‌و هه‌ڵوێسته‌ی سه‌رۆك كۆمار ده‌گرین، كه كاندیدكردنی سه‌رجه‌م كه‌سه حزبییه‌كان بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران ره‌ت ده‌كاته‌وه.
ئه‌مجه‌د عقابی، په‌رله‌مانتاری سائیرون له لێدوانێكی میدیاییدا گوتیشی: "ئێمه پشتیوانی له هه‌ڵوێستی به‌رهه‌م ساڵح ده‌كه‌ین، كه به‌رگری له داواكارییه‌كانی جه‌ماوه‌ر ده‌كات و ده‌ستی ده‌گوشین، به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی كه نه‌كه‌وته ژێر كاریگه‌ری داواكاری ئه‌و هێزانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت كاندیدێكی حزبی بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران بسه‌پێنن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "سائیرون یه‌كێك ده‌بێت له سه‌رسه‌ختترین پشتیوانانی سه‌رۆك كۆمار و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌شی به هیچ شێوه‌یه‌ك قبووڵ ناكه‌ین، چونكه ئه‌و نوێنه‌رایه‌تی داواكاری جه‌ماوه‌ر ده‌كات و به‌رگری له مافه‌كانیان ده‌كات و كار بۆ دوورخستنه‌وه‌ی كه‌سانی حزبی و جێبه‌جێكردنی داواكاری خۆپێشانده‌ران ده‌كات".
ئه‌مه دوای ئه‌وه هاتووه، ئه‌مڕۆ سه‌رۆك كۆمار ئاماده‌یی خۆی راگه‌یاند، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی بخاته به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و گوتیشی: "داوای لێبوردن ده‌كه‌م كه ناتوانم ئه‌سعه‌د عیدانی، به‌ربژێری كوتله‌ی بینا بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران كاندید بكه‌م".
H.B