پڕۆژه‌ی به‌نداوی باوه‌نوور ته‌واو ده‌كرێت

توانای گلدانەوەی 30 ملیۆن مەتر سێ جا ئاوی دەبێت

K24 – گه‌رمیان:

دوای پێنج ساڵ وەستان لەكاركردن، بە بڕیاری حکومەتی ھەرێمی کوردستان، کارکردن لەبەنداوی باوەنوور لە گەرمیان دەستیپێکرده‌وە و بە تەواو بوونیشی، به‌نداوه‌كه‌ دەبیتە دووەم بەنداوی سەر رووباری سیروان لەناوچەکە، بەنداوەكە جیا لە بەرھەمھێنانی کارەبا و رەخساندنی ھەلی کار، سامانی ماسی و کەرتی کشتوکاڵ و گەشتیاریش دەبوژێنێتەوە.

درێژی بەنداوی باوەنوور 880 مەترە بەرزیەکەیشی 23 مەترە. بەتەواو بوونیشی توانای گلدانەوەی 30 ملیۆن مەتر سێ جا ئاوی دەبێت و توانای بەرھەمھێنانی 32 مێگاوات کارەبایشی دەبێت. بڕی تێچووی بەنداوەکەش 234 ملیار و 362 ملیۆن دینارە.