عه‌لاوی داوای حكومه‌تێكی بچووككراوه ده‌كات
بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ فه‌رمانڕه‌وایی بكات
K24 – هه‌ولێر:
هاوپه‌یمانی نیشتمانی به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌یاد عه‌لاوی، داوایكرد، حكومه‌تێكی بچووككراوه به سه‌رۆكایه‌تی به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح پێكبهێنرێت و بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ فه‌رمانڕه‌وایی بكات.
هاوپه‌یمانییه‌كه داواشیكردووه، ئه‌و حكومه‌ته به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كاروباری وڵات به‌ڕێوه‌به‌رێت و به‌ڵێنیش بدات، كه خۆی بۆ هه‌ڵبژاردن نه‌پاڵێوێت.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی هاوپه‌یمانییه‌كه له‌و باره‌یه‌وه به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه، تێیدا سه‌رسامی خۆیان به كاندیدكردنی كه‌سێك له لایه‌ن كوتله‌ی ئهلبینائهوه ده‌ربڕیوه و ئه‌و كاره‌یان به پێشێلكردنی ده‌ستوور وه‌سفكردووه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا داواشكراوه، له جێگه‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌و پرسه بۆ سه‌رۆك كۆماری به‌جێبهێڵدرێت، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به راوێژبكات له‌گه‌ڵ ته‌واوی لایه‌نه‌كان و هه‌ڵوێستێكی یهكخراوانه ده‌ربڕێت، هه‌وڵده‌ده‌ن فشار له‌سه‌ر سه‌رۆك كۆمار درووست بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كاندیده‌كه‌یان قبوڵ بكات. به بێ ئه‌وه‌ی هیچ داواكارییه‌كی خۆپیشانده‌ران له‌به‌رچاو بگرن.
له به‌شێكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا، هاتووه: ئێمه له‌و بڕوایه‌داین، ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق، حكومه‌تێكی بچووككراوه بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ پێكبهێنێت و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئیداره‌ی وڵات بكات تا هه‌ڵبژاردنی داهاتوو و به‌ڵێنیش بدات، كه خۆی ناپاڵێوێت بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو.