كوتله‌ی ئه‌لبینا داوای دوورخستنه‌وه‌ی سه‌رۆك كۆمار ده‌كات
ئه‌لبینا نزیكه له ئێرانه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
كوتله‌ی "ئه‌لبینا" له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، داوای كرد، به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق له پۆسته‌كه‌ی دووربخرێته‌وه.
دوای ره‌تكردنه‌وه‌ی كاندیدی ئه‌و كوتله‌یه بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران، (كه به لایه‌نگری ئێران ناسراوه)، كوتله‌ی "ئه‌لبینا" ره‌خنه‌ی توندی ئاراسته‌ی "به‌رهه‌م ساڵح" كرد و به "پێشێلكردنی ده‌ستوور و سوێندی ده‌ستووری" تۆمه‌تباری كرد.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، كوتله‌كه رایگه‌یاندووه، "سه‌رۆك كۆمار په‌نای بردووه‌ته بهرسیاسهتی كات كوشتن و له‌باربردنی ئه‌و ماوه ده‌ستوورییه‌ی دیاریكراوه بۆ ده‌ستنیشانكردنی كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیران. له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه، ئێمه وه‌ك كوتله‌ی زۆرینه كه‌سێكمان بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ستنیشان كردووه، به‌ڵام سه‌رۆك كۆمار بێ گوێدانه ده‌ستوور، كاندیده‌كه‌ی ره‌تكردووه‌ته‌وه".
كوتله‌ی "ئه‌لبینا" خۆی به كوتله‌ی زۆرینه‌ی نوێنه‌ران هه‌ژمار ده‌كات و له دوو رۆژی رابردوودا، پارێزگاری به‌سره، "ئه‌سعه‌د عیدانی" وه‌ك كاندید بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ستنیشان كردبوو، به‌ڵام سه‌رۆك كۆمار ئه‌و داوایه‌ی ره‌تكرده‌وه و رایگه‌یاند، "ئاماده‌یه ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه ئاراسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بكات".
له كاردانه‌وه‌یان دژی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی "به‌رهه‌م ساڵح"، كوتله‌ی "ئه‌لبینا" له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له به‌یاننامه‌یه‌كدا داوای كرد، رێككاری یاسایی له دژی سه‌رۆك كۆمار بگیرێته به‌ر.
جگه له كوتله‌ی "ئه‌لبینا" زۆرینه‌ی كوتله و لایه‌ن و كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌كانی عێراق و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران پشتیوانیان بۆ بڕیاری ره‌تكردنه‌وه‌ی "ئه‌سعه‌د عیدانی" ده‌ربڕیوه و ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی سه‌رۆك كۆماریان به "له‌به‌رچاوگرتن و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خواستی خۆپیشانده‌ران" وه‌سفكردووه، له سه‌روویانه‌وه ره‌وتی سه‌د و هاوپه‌یمانی وه‌ته‌نییه. هاوكات زیاتر له 170 نوێنه‌ریش پشتیوانی خۆیان بۆ هه‌ڵوێسته‌كه‌ی سه‌رۆك كۆمار ده‌ربڕیوه.