حاجی ئۆمه‌ران.. تیمه‌كان له راماڵینی به‌فر به‌رده‌وامن و هاتوچۆش هۆشداری ده‌دات
ئاگاداری بۆ شۆفێران: به‌بێ به‌كارهێنانی زنجیر نه‌چنه ناوچه‌كه
K24 - سۆران:
به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆله به‌فربارینه‌ی ناوچه كوێستانيیه‌كانی باشووری كوردستانی گرتووه‌ته‌وه، چل سانتیمه‌تر به‌فر له‌حاجی ئۆمه‌ران و ڕیگای هاملتۆتن باری، وێرای دروستبوونی ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م هاتوچۆ، به‌ڵام به‌رده‌وام كاركردنی تیمه‌كانی به‌فرڕاماڵین بووەھۆی ئەوەی ڕێگای سه‌ره‌كی ناوچه‌كه دانەخرێت.
لێبڕاوانه كارده‌كه‌ن بۆ ڕێگریكردن له كه‌ڵه‌كه‌بوونی به‌ف رو داخرانی ڕیگای چۆمان حاجی ئۆمه‌ران، ئاستی به‌فربارینه‌كه زۆره.
له‌پاڵ راماڵینی به‌فر, بۆ ڕێگریكردن له‌به‌سته‌ڵه‌ك بوونی ڕیگاكه و سه‌لامه‌تی شوفێرو گه‌شتیاران، رێگه‌كه خوێڕێژ ده‌كه‌ن.
له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی به‌فربارین و كه‌مبونه‌وه‌ی ئاستی بینین و خلیسكبوونی ڕێگاكه، هاتوچۆی ناوچه‌كه ڕێنمایی هه‌یه بۆ شوفێران و له پابه‌ند نه‌بوونیان سزایان بۆ هه‌ژمارده‌كرێ.
له‌ماوه‌ی چل و هه‌شت كاتژمێردا (40)سم به‌فر له‌حاجی ئۆمه‌ران و ڕێگای هاملتۆن باریوه، كۆی گشتی به‌فربارین له‌گه‌ل هاتنی وه‌رزی زستان تائێستا گه‌یشتۆته (70)سم، ئه‌م شه‌پۆله‌ی سه‌رماوسۆڵه پله‌كانی گه‌رمای بۆ 7 پله‌ی ژێرسفری سیلیزی دابه‌زاندووه، جووتیارانیشی له‌دڵه‌ڕاوكێی وشكه‌ساڵی و كه‌مئاوی ڕزگاركرد.