ئێران جارێكی دیكه ماوه‌ی گه‌شتكردن به‌بێ ڤیزا درێژ ده‌كاته‌وه
هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق به‌بێ ڤیزا ده‌توانن سه‌ردانی ئێران بكه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
دوای ته‌واوبوونی ئه‌و ماوەیەی بۆ گەشتکردن به بێ ڤیزا بۆ ئێران دیاریکرابوو، جارێکی دیکە تاران له رێگه‌ی باڵیۆزخانەی وڵاته‌كه‌ی له‌به‌غدا بۆ ماوه‌ی دوومانگ, واتا تاكو 25ی شوباتی 2020, ماوه‌كه‌ی درێژكرده‌وه‌ز
ئێستا هاووڵاتیانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، ده‌توانن تا 25/2/2020، به‌بێ وه‌رگرتنی ڤیزای پێشوه‌خته، سه‌ردانی ئێران بكه‌ن، به‌و هۆیه‌وه‌ش هاتوچۆکردن لە دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەران زیادیکردووە و هاووڵاتیان بەو بڕیارە دڵخۆشن.
جیا له گه‌شتیاران، به‌شێك له كاسبكارانی سنووره‌كه‌ش دڵخۆشن به بڕیاره‌كه و رایده‌گه‌یه‌نێتو كار و كه‌سابه‌تی ئه‌وانیش به‌هۆی ئه‌و بڕیاره زیادیكراوه.
یه‌كێك له گه‌شتیارانیش به كوردستان 24ی راگه‌یاند، پێشتر جیا له‌و بڕه پاره‌یه‌ی ده‌بووایه له بڕی وه‌رگرتنی ڤیزا بیده‌ن، ده‌بووایه چاوه‌ڕێش بكه‌ن تا ڤیزاكه وه‌رده‌گرن.
ئ. م