سەرۆکی عەسائیب ئەهل حەق هەڕەشە لە بەرهەم ساڵح دەکات
خەزعەلی لە سەرۆک کۆماری عێراق تووڕەیە
K24 – هه‌ولێر:
سەرۆکی عەسائیب ئەهل حەق، هەڕەشە لە سەرۆك کۆماری عێراق، دەكات و بە جێبەجێکردنی ئەجێندای ئەمەریکا تۆمەتباری دەکات.
قەیس خەزعەلی، سەرکردەی گروپی عەسائیب ئەهلی حەق، هەڕەشەی لە بەرهەم ساڵح، سەرۆك کۆماری عێراق کرد بەهۆی رەتکردنەوەی راسپاردنی کاندیدی هاوپەیمانی بینا بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق.
قەیس خەزعەلی، هێرشی کردە سەر بەرهەم ساڵح و رایگەیاند، ئەنجێندای ئەمریكا پیادە دەكات کە یان دەبێ دەستلەکاربکێشێتەوە یان لەکارلادەبرێت.
خەزعەلی ئەم هەنگاوەی سەرکۆماری بەبێ پاساو داناوە و ئەو هۆکارانەی کە بەرهەم ساڵح بۆ رەتکردنەوەی راسپاردنی عیدانی خستوویەتییە روو بە نالۆژێکی لە قەڵەم داوە و رایگەیاندووە کە بەپێی دەستوور دەبوایە کاندیدی گەورەترین کوتلەی پەرلەمانیی راسپاردبایە.
لە لایەکی دیکەوە، سه‌ركرده‌یه‌كی هاوپه‌یمانێتی بونیاد كه نه‌یویستووه ناوی بهێنرێت، به رۆژنامه‌ی (العربي الجديد)ـی گوتووه: "سه‌ركرده‌كانی هاوپه‌یمانێتییه‌كه پاش چه‌ند كاتژمێریك له هه‌ڕه‌شه‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح بۆ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه و رانهسپاردنی كاندیده‌كه‌ی بونیاد، رێككه‌وتوون، به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوونی به ده‌ستوور و پێشێلكردنی ماوه‌ی دیاریكراوی ده‌ستووریی بۆ راسپاردنی كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیران، له رێگه‌ی دوورخستنه‌وه‌یه‌وه سه‌رۆك كۆمار سزا بده‌ن".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "له دوو رۆژی داهاتوودا جووڵه‌ی سیاسی سه‌باره‌ت به‌و پرسه له‌نێوان سه‌رجه‌م هێزه سیاسییه‌كان ده‌ستپێده‌كات، تا گفتوگۆ له‌باره‌ی لادانی سه‌رۆك كۆمار بكرێت و پێش دوورخستنه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح، جێگره‌وه‌یه‌كی بۆ بدۆزرێته‌وه كه هێزه سیاسییه‌كان له‌سه‌ری كۆك بن. تا سیناریۆی عادل عه‌بدولمه‌هدی دووباره نه‌بێته‌وه و بۆشایی ده‌ستووریی درووست نه‌بێت.
بەرهەم ساڵح لەگەڵ رەتکردنەوەی ئه‌سعه‌د عیدانی، به‌ربژێری كوتله‌ی بینا بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران، لە نامەیەکی بۆ پەرلەمانی عێراق، ئامادەیی خۆی نیشاندا کە دەست لە کاربکێشێتەوە.
H.J