خۆپیشاندەران هەناردەکردنی نەوت لە کێڵگەی ناسریە رادەگرن
نووسینگه‌ی كۆمپانیایه‌كی خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێتیش له شاری به‌غدا داده‌خه‌ن
K24- هه‌ولێر:
خۆپیشاندەران هەناردەکردنی نەوت لە کێڵگەی ناسریە رادەگرن و نووسینگه‌ی كۆمپانیایه‌كی خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێتیش له شاری به‌غدا داده‌خه‌ن.
میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، ئەمڕۆ خۆپیشاندەران رێگەی سەرەکی کێڵگەی نەوتی شاری ناسریەیان داخستووە و بەو هۆیەوە فەرەمانبەران نەیانتوانیەوە بچنە کێڵگەکە و هەناردەکردنی نەوتیش لە کێڵگەی ناسریە وەستاوە، لەکاتێکدا رۆژانە له‌و كێڵگه‌یه 100 هەزار بەرمیل نەوت لەو كێڵگەیە بەرهەمدەهێندرێت.
هاوکات خۆپیشاندەران لە ناوچەی جادریەی شاری بەغداش نووسینگەی کۆمپانیای "ئای کیو نێتوۆرك"ـیان داخست، کە تایبەتە بە دابینکردنی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت لە شارەکە.
H.B