خۆپیشاندەران هەناردەکردن لە کێڵگەیەكی نەوتی رادەگرن

رۆژانە 100 هەزار بەرمیل نەوت لەو كێڵگەیە بەرهەمدەهێندرێت

K24 - ھەولێر

خۆپیشاندەران هەناردەکردنی نەوت لە کێڵگەی ناسریە رادەگرن.

میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، کە خۆپیشاندەران رێگەی سەرەکی کێڵگەی نەوتی شاری ناسریەیان داخستووە، بەو هۆیەوە فەرمانبەران نەیانتوانیەوە بچنە کێڵگەکە و هەناردەکردنی نەوتیش لە کێڵگەی ناسریە وەستاوە.

لەکاتێکدا رۆژانە 100 هەزار بەرمیل نەوت لەو كێڵگەیە بەرهەمدەهێندرێت.

هاوکات خۆپیشاندەران لە ناوچەی جادریەی شاری بەغدا نووسینگەی کۆمپانیای ئای کیو نێتوۆرکیان داخست، کە تایبەتە بە دابینکردنی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت لە شارەکە.

ھ.م