ئه‌مه‌ریكا.. له ماڵی حاخامێك 5 كه‌س درانه به‌ر چه‌قۆ
كه‌سێكی ده‌مامكدار به چه‌قۆ هێرشی كردووه‌ته سه‌ر ماڵه‌كه
K24 - هه‌ولێر:
له ئه‌نجامی هێرشێكدا بۆ سه‌ر ماڵی حاخامێك، كه له نزیك په‌رستگه‌یه‌كی جووه‌كانه له ناوچه‌ی مۆنسی سه‌ر به نیویۆرك، پێنج كه‌س برینداربوون.
میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا بڵاویانكردووه‌ته‌وه، دوای رووداوه‌كه، هێرشكه‌ره‌كه شوێنه‌كه‌ی جێهێشتووه و پۆلیسیش بۆ لێكۆڵینه‌وه له شوێنی رووداوهیهكه.
ئه‌نجومه‌نی كاروباریی گشتیی جووه‌كانی ئه‌مه‌ریكاش له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكردووه‌ته‌وه، هێرشكه‌ره‌كه به ده‌مامكه‌وه هێرشی كردووه‌ته سه‌ر ماڵی حاخاكهمه، كه له كه‌رتی رۆكلانده و به دووری 30 میل ده‌كه‌وێته باكووری نیویۆرك.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی ئه‌نجومه‌نه‌كه، سه‌رجه‌م برینداره‌كان بۆ چاره‌سه‌ریی گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشخانه و 2 له‌وانیش ره‌وشی ته‌ندرووستیان ناجێگیره، كه یه‌كێكیان شوێنی زیاتر له شه‌ش چه‌قۆ به‌ركه‌وتووه.
*BREAKING NOW* Multiple people stabbed inside Rabbi Rottenberg Shul in Forshay (Monsey). Reports a black man armed with a knife began stabbing people.
— Mike Cernovich (@Cernovich) December 29, 2019
Credit - Monsey News. pic.twitter.com/butbeZmSYf