2019 بۆ ئەمەریکییەکانیش ساڵێکی خوێناویی بوو

ئاستێکی پێوانەیی تۆمار کراوە

K24 – هه‌ولێر:

ئاژانسی ئەسۆشیەتید پرێس بڵاویکردەوە، لە ساڵی 2019 لە ئەمەریکا زۆرترین رووداوی تەقەکردن هەبووە و ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار کردووە.

ئاشکرایکردووە، 41 رووداوی تەقەکردن هەبووە؛ بەهۆیەوە 211 کەس کوژراون. ویلایەتی کالیفۆرنیاش زۆرترین کەسی تێدا کوژراوە.

ژمارەی رووداوەکانی تەقەکردن لە ساڵی 2019 زۆرترینە لە ئەمەریکا و لە دوای ئەوەیش ساڵی 2006 دێت کە 38 رووداوی تەقەکردنی تێدا تۆمار کرابوو.

ئەگەرچی زۆرترین رووداوی تەقەکردن لە ساڵی 2019 بووە، بەڵام ساڵی 2017 زۆرترین کەس بەهۆی رووداوەکان کوژراون کە 224 کەس بوون.

تەقەکردنی هەڕەمەکی یەکێکە لە کێشە گەورەکانی ئەمەریکا، بەوەی خاوەندارێتیی چەک یاساییە و دەکرێت بکەوێتە دەست هەموو کەس.

BBC