په‌رله‌مانتاره هۆڵه‌ندییه‌كه ده‌ست له دژایه‌تیكردنی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام هه‌ڵناگرێت
پێشبڕكێی كاریكاتێری له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ری ئیسلام ده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
خیرت ڤیڵده‌رز، په‌رله‌مانتاری هۆڵه‌ندی، كه به دژایه‌تیكردنی ئیسلام ناسراوه، جارێكی دیكه بۆ بێزاركردنی موسڵمان ده‌گه‌ڕێته‌وه و ئه‌وجاره باس له پلانێكی تایبه‌ت ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی پێشانگایه‌كی كاریكاتێری له باره‌ی پێغه‌مبه‌ر ئیسلام (د. خ) بكاته‌وه.
پلانه‌كه‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره هۆڵه‌ندییه، هی زیاتر له ساڵێك به‌ر له ئێستایه، به‌ڵام ئه‌و كات به‌هۆی ترس و نیگه‌رانی له هێرشكردنه سه‌ری، هه‌ڵیوه‌شانده‌وه.
ڤیڵده‌رز، كه سه‌رۆكی گه‌وره‌ترین حزبی ئۆپۆزیسیۆنه له‌ناو په‌رله‌مانی هۆڵه‌ندا، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، داوای له خه‌ڵك كردووه كاریكاتێره‌كانی خۆیان له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ری ئیسلام بۆ بنێرن و نووسیویه‌تی: "ده‌بێت ئازادی راده‌ربڕین به‌سه‌ر توندوتیژی و فه‌تواكانی ئیسلامدا سه‌ركه‌وێت"، ئه‌وه‌ش وه‌ك بیانووێكه بۆ ئه‌نجامدانی كاره‌كه‌ی.
مانگی ئاب/ ئۆگستۆسی 2018، پێشبڕكێیه‌كی هاوشێوه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی پۆلیس پیاوێكی ده‌ستگیركرد، كه هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی له‌و په‌رله‌مانتاره كردبوو.
ساڵێ 2005 رۆژنامه‌ی "یولاندس بوستن"ی دانیماركی، كاریكاتێرێكی له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ری ئیسلام بڵاوكرده‌وه و له‌سه‌ر ئاستی جیهانیش خۆپیشاندان له دژی ئه‌و كاره‌ی رۆژنامه‌كه ده‌ستیپێكرد و كاردانه‌وه‌ی زۆری به دوای خۆیدا هێنا.
سه‌رچاوه: RT
ئ. م