ناوی 6 دادوەری کورد بۆ کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رەوانە كرا

بە شێوەی تیروپشک دوو دادوەر زیاد دەكرێن

K24 - ھەولێر

ناوی شەش دادوەری کورد بۆ کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رەوانە كرا و بە شێوەی تیروپشک دوو دادوەر زیاد دەكرێن.

بەگوێرەی زانیارییەكانی كوردستان24، ئەنجوومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان، ناوی شەش دادوەری بۆ ئەنجوومەنی دادوەری عێراق نارد، بۆ ئەوەی بە شێوەی تیروپشک دوو دادوەر بۆ کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق دیاربکرێن.

پێشتر ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، یاسای کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی پەسندکردووە و ئەنجوومەنی دادوەریش، ناوی حەوت دادوەری بەشێوەی تیروپشک هەڵبژاردووە، پشکی هەرێمی کوردستانیش دوو دادوەرە و بڕیارە بۆ کۆمسیۆنەکە زیادبکرێن.

ھ.م