بەرهەمهێنانی تەماتە بەرزترین ئاست تۆمار دەکات
"پێداویستی ناوخۆ لەسەرجەم پارێزگاکان پڕدەکاتەوە"
K24 - ھەولێر
وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند، بەرهەمی تەماتە لەمساڵدا بەرزترین ئاستی لە دوای ساڵی 2003ـەوە تۆمارکردووە، بەوەش پێداویستی ناوخۆ لەسەرجەم پارێزگاکان پڕدەکاتەوە.
وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە: "بەرهەمهێنانی تەماتە لە عێراق بۆ بەرزترین ئاستی خۆی لە دوای پڕۆسەی ئازادی عێراقەوە بەرزبووەتەوە، بۆیە هاوردەی تەماتەیان بە یەکجاری قەدەخەکردووە".
هەروەها لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتدا هاتووە: "بەرهەمهێنانی تەماتە لە قەزای زووبێر بۆ 800 هەزار تۆن رۆژانە بەرزووەتەوە، کە ئەو بڕەش پێداویستی ناوخۆ لە سەرجەم پارێزگاکانی وڵات پڕ دەکاتەوە، سەرەڕای بەرهەمهێنان لە پارێزگاکانی دیکەش."
لە هەمانکاتدا وەزارەت ئاماژەی بەوەداوە، بەردەوام دەبن لە پشتیوانیکردنی جووتیاران بە دابینکردنی کەرەستە و ئامێری کشتوکاڵی بۆ ئەوەی بەردەوام بن لە بەرهەمهێنان.
ھ.م