فایه‌ق شێخ عه‌لی: ببمه سه‌رۆك وه‌زیران عامری وه‌ك بكوژی عێراق و گه‌له‌كه‌ی دادگایی ده‌كه‌م
"خوێنی عێراقییه‌كان له ئه‌ستۆی ئه‌وه"
K24 - هه‌ولێر:
فایه‌ق شێخ عه‌لی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، كه خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران كاندید كردووه، رایده‌گه‌یه‌نێت، ئێستا له عێراق بڕیار له ده‌ست هادی عامرییه و ئه‌و رێگره له‌وه‌ی ببمه سه‌رۆك وەزیران.
فایه‌ق شێخ عه‌لی، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ده‌ڵێت: "ده‌زانن بۆ رازی نییه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ببمه سه‌رۆك وه‌زیران، چونكه ئه‌و به دڵنیاییه‌وه ده‌زانێت وه‌ك تاوانبارێكی جه‌نگ و بكوژی عێراق و گه‌له‌كه‌ی دادگایی ده‌كه‌م و خوێنی بێتاوانانی عێراقییه‌كان له ئه‌ستۆی ئه‌ودایه".
هه‌ر له درێژه‌ی تویته‌كه‌یدا، شێخ عه‌لی ده‌ڵێت: "وه‌ك دزێك كه نه‌وتی عێراقی دزیوه و پاره‌یه‌كی زۆری وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی خواردووه دادگایی ده‌كه‌م، ده‌یان تۆمه‌تی دیكه‌ش چاوه‌ڕێی ده‌كات".
دوای ئه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌ستی له كاركێشایه‌وه و ماوه‌ی ده‌ستووری بۆ دیاریكردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێش كۆتایی هاتووه.
ئه‌گه‌رچی كوتله‌ی بنیاتنان (البناء) ئه‌سعه‌د عه‌یدانی، پارێزگاری به‌سره‌یان بۆ ئه‌و پۆسته كاندید كردووه، به‌ڵام له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه ره‌تكراوه‌ته‌وه و سه‌رۆك كۆماریش ئاماده نییه بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت رایبسپێرێت.
فایه‌ق شێخ عه‌لی، كه به لێدوانه تونده‌كانی له دژی گه‌نده‌ڵی ناسراوه و به هه‌ڵوێسته‌كانی توانیویه‌تی سۆز و سه‌رنجی خۆپیشانده‌ران له گۆڕه‌پانه‌كان به‌ده‌ست بهێنێت و به‌شێكشیان پشتگیری ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ببێته سه‌رۆك وه‌زیران، به‌ڵام كوتله‌یه‌كی گه‌وره‌ی نییه له په‌رله‌مان پشتیوانی لێبكات، له‌كاتێكدا به گوێره‌ی ده‌ستوور ده‌بێت گه‌وره‌ترین كوتله كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیران دیاری بكات.
كوتله‌ی بنیاتنان كه خۆی وه‌ك گه‌وره‌ترین كوتله ده‌ناسێنێت، له فراكسیۆنه‌كانی ده‌وڵه‌تی یاسای نوری مالیكی، فه‌تحی هادی عامری، سادیقونی قه‌یس خزعه‌لی و چه‌ند فراكسیۆنێكی دیكه پێكدێت.
قرار العراق الآن بيد هادي العامري.. فهو الذي يرفض الموافقة على ترشيح فائق الشيخ علي لرئاسة الوزراء.
— فائق الشيخ علي/كلمتي للتاريخ (@faigalsheakh) December 29, 2019
هل تعلمون لماذا؟
لأنه يعلم علم اليقين بأنني سأحاكمه كمجرم قاتَلَ العراق وشعبه، وبرقبته دماء الأبرياء من العراقيين.
وكسارق سرق نفط العراق وأموال وزارة النقل.. وعشرات التهم بانتظاره!